یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / كولتوور / شانۆی ‘سه‌مایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووکه‌کان’ ده‌ستی پێکرد

شانۆی ‘سه‌مایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووکه‌کان’ ده‌ستی پێکرد

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه شانۆی سه‌مایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووکه‌کان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له مه‌ریوان ده‌ستی پێکرد. ئه‌م شانۆیه بۆ ڕێزگرتن له گیانی ژنانی قوربانیی توندوتیژی‌و به‌رگرتن به په‌ره‌سه‌ندی له ژێرناوی ‘پێشکه‌ش به خۆڕاگرترین ژنان، ئه‌وانه‌ی که نه گڕێک ده‌یانسووتێنێت‌و نه زرێباریش ده‌یان خنکێنێت’ نمایش ده‌کرێت.

شانۆی ‘سه‌مایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووکه‌کان’  له نووسینی تریفه که‌ریمیان‌و له ده‌رهێنانی فاتێح بادپه‌روا،  ڕۆژانی 16 تا 25سه‌رماوه‌ز شه‌وانه له کاتژمێر 8ه‌وه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شانۆی مه‌ریوان‌و گروپی شانۆی باران له هۆڵی فه‌رهه‌نگسه‌رای مه‌ریوان پێشکه‌ش ده‌کرێت.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.