پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

نزیك بە 7% لە كرێكارانی پیشەیی جیهان لە داوێنی”زاگرۆس” دەژین

هەبوون و پاراستنی ژینگە یەكێك لە پێوەرە سەرەكیەكانی گەشەی وڵاتانی دێتە ئەژمار و ئەوڕۆكە بەرهەمهێنانی دارستان نزیكەی 120 میلیارد دۆلارە و پیشەی 6/8 لە كرێكارانی پیشەیی جیهان لەو بەشەدا كار دەكەن.
پانتایی دارستانەكانی جیهان 4 میلیارد هێكتارە و 29% لە وشكاییەكانی جیهان لەخۆ دەگرێت.
ئەم رێژەیە لە هەموو وڵاتان بە ئاستێكی یەكسان دابەش نەبووە و بەشێكی زۆری لە وڵاتانێكی وەكوو: ئەمریكا، كانادا و روسیە دایە.
لە روانگەی كارناسانی جیهان و لەوانە “فائۆ” پانتایی دارستانەكان لە هەر وڵاتێك كەمتر لە 25% لە خاكی ئەو وڵاتانە پێكبهێنێت ئەو وڵاتە لە دۆخێكی قەیراناویدایە و ئێستاكە پانتایی دارستانەكانی ئێران 7/5 خاكی ئەو وڵاتە دەگرنەوە.
سەرانەی دارستان لە جیهان 0/8 هێكتارە، بەڵام لە ئێران 0/2 هێكتار دێتە ئەژمار و بەو پێیە ئێران یەكێك لە هەژارترین وڵاتان لە بواری دارستانەوە دێتە ئەژمار.
دارستانەكانی “زاگرۆس” لە پیرانشار لە پارێزگای ورمێ دەست پێدەگات و درێژایی زنجیرە كێوەكانی زاگرۆس لە ناوچەی بەختیار لە دەوروبەری “جەهرۆم و فەسا” لە پارێزگای فارس خۆی دەبینێتەوە و بەو پێیە دارستانەكانی زاگرۆس لە رابردوو پتر لە 10 میلیۆن هێكتار بووە و بە هۆی كەڵك وەرگرتنی نابەجێ لە ماوەی ساڵانی پێشوو ئەو دارستانگەلە دابەزینێكی یەكجار بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە و ئێستاكەش ئەو رەوتە بەردەوامە و ئەوەش پەیوەندیی لەگەڵ زانیاری تاكەكانەوە هەیە.
جۆرەكانی دار و نمامەكانی دارستانەكانی زاگرۆس بریتیە لە : بەڕووی ئێرانی، بەڕووی مازو، بەڕووی ویول، ئەفرا كیكم(كەركو)، بادامی ئاسایی، بادامی كێوی، بادامەك، زرشك، ئالبالوی وەحشی، هەرمێ وەحشی و ئەرخەوانی، بلچ، پستەی وەحشی، زمان چۆلەكە، گوێز، توو و …
دارستانەكانی زاگرۆس لە رۆژهەڵاتی كوردستان یان بە واتایەكی دیكە لە رۆژئاوای ئێراندا هەیە و پانتایی 6 میلیۆن هێكتار لە پانتاییەكی 30 میلیۆن هێكتاریی لە ناوچەیەكی نیوە تەڕ و نیوە وشك جێگە دەگرێت و دەورێكی هەرە سەرەكی لە ژیانی نزیك بە 10 میلیۆن مرۆڤدا هەیە.
پتر لە 47% لە ئاوی شیرینی ئێران لە دارستانی ناوچە كوێستانیەكانەوە دابین دەكرێت و ئەو دارستانانە، ئاوێكی پاك و بە چۆنایەتی باش لە خزمەت مرۆڤەكاندا دادەنێن. پتر لە 800 هەزار كەسی عەشیرەتی كۆچبەر، ئاژەڵەكانیان بە شێوەی راستەوخۆ لەو دارستانانە دابین دەكەن و لەو بارەوە پڕۆتێینی ئاژەڵی نزیك بە 20 میلیۆن مرۆڤ لەو بارەوە دابین دەكرێ.
ئەم تایبەتمەندیانە و دەیان تایبەتمەندی دیكە لە دارستانەكانی “زاگرۆس” سەرچاوە دەگرن كە بە داخەوە لە لایەن كاربەدەستانی حكومەتی ئێرانەوە بە بێ بایەخی سەیر دەكرێن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە، چەندین رێكخراوی ژینگەپارێز و بە سەدان چالاكی ئەم بوارە لە هەوڵی نەوژەنكردنەوەی دارستانی زنجیرە چیاكانی زاگرۆس كە بەرە بەرە لە حاڵی لەنێوچوودان هەستێن و لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ پێشگرتن لەو دارستانانە خۆیان تەیار بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.