پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

رێژەی ئێعدامەكان لە ئێران گەیشتە 45 كەس و 9 كەسیان كوردن

هاوڵاتیەكی كورد لە شاری “ورمێ” و 3 كەسی دیكەش لە شاری “تورقەبە” لە پارێزگای فارس لە سێدارە دران.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتوون، رۆژی چوارشەممە 10ی مانگی بەفرانبار حوكمی لەسێدارەدانی هاوڵاتیەكی كورد بە ناوی “حسێن وەتەن‌زاد” كوڕی ساڵح، كە خەڵكی ئاوایی “ئاوگەرم”ی سەربە شاری “سەڵماس” بوو، لە زیندانی ورمێ و بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان جێبەجێ كراوە.
لە لایەكی دیكەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی مانگی بەفرانبار، 3 كەس بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لە شاری “تورقەبەی شاندیز” لە پارێزگای فارس و بە ناوەكانی “مێدی_و”، “ئێحسان_ك” و “مەحمود_ و” لە پێش چاوی خەڵك لەسێدارەدران.
ئەمەش لەحاڵێكدایە، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی 14 رۆژی رابردوو 45 كەس لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون و لەو رێژەیەش 9 كەسیان كورد و 4 كەسیان ژن بووە.
جگە لەم 4 كەسە كە لە زیندانەكانی “ورمێ و تورقەبە” لەسێدارە دراون، ریزی ئەو 41 كەسەكەی دیكە بەمچەشەنەیە: كرمان 8 كەس، قەزوین یەك كەس، بەندەر عەباس 3 كەس، بەندیخانەی بەم 2كەس شیراز 3 كەس 1  كەس لە نوشهر، مەشهەد 4 كەس، ورمێ 7 كەس، عادڵ ئابادی شیراز7 كەس، زاهێدان3  كەس، كەسێك لە قەزوین و لاوێك لە شاری مەشهەد”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.