سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لەدایكبوونی سەدان منداڵی گیرۆدە بە نەخۆشیی ئیدز لە ئێران

وەزارەتی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بە سەدان منداڵی گیرۆدە بە ڤیروسی ئیدز لەو وڵاتە لەدایك بوون.
دكتۆر “عەباس سداقەت” سەرۆكی ئیدارەی چاودێریی و خەبات لە دژی نەخۆشی ئیدز بە رۆژنامەی “هەمشەهری” راگەیاندووە، كە 5/1% لەو 28 هەزار و 600 كەسەی كە لە ئێران گیرۆدەی نەخۆشیی ئیدز بوون، ئەو منداڵانەن كە لە كاتی لەدایكووندا تووشیاری ئەو نەخۆشیە هاتوون و بە واتایەكی دیكە، 430 منداڵی گیرۆدە بە نەخۆشی و ڤیروسی ئیدز لە ئێران لەدایك بوون.
ناوبراو لە درێژەدا باس لەوە دەكات، كە ئەگەر لەمبارەوە ئاگاداركردنەوەی پێویست بلاو نەكرێتەوە، ئەو ژنانەی كە تووشی نەخۆشی ئیدز هاتوون، سەبارەت بە بە نەخۆشیەكەیان بێ ئاگادەبن و ئەوەش دەبێتە هۆی خەسارێكی گەورە و قەرەبوو نەكراوی وەكوو: لە دایك بوونی منداڵانی گیرۆدە بە ئیدز.
سداقەت دەشڵێ: لە هەر 2 دایكی گیرۆدە بە نەخۆشیی ئیدز، منداڵێكی ئیدزی لەدایك دەبێت.
عەباس سادقی لە درێژەدا ئاماژەوە بەوە دەكات، كە بەرنامەی پێشگیریی لە گواستنەوەی نەخۆشیی ئیدز لە دایكانی دووگیانەوە بۆ منداڵان، لە نێوەڕاستی ساڵی رابردوو لە 16 ناوچەی ئێران دەستی پێ كردووە و پاراستنی دایكانی دووگیانی گیرۆدە بە نەخۆشیی ئیدز و ئەنجامدانی منداڵبوون لە رێگای سزاریەنەوە و هەروەها دانی شیری ناسروشتی و چارەسەریی پێشگیری بۆ منداڵان، بەشێك لە بەرنامەكانی ئێمەیە. بە جێبەجێ كردنی ئەو پاراستنە تایبەتانە، مەترسیی گیرۆدەبوونی منداڵان لە دایكانی تووشیار بۆ ژێر 2% كەم دەبێتەوە، بەڵام بە مەرجێ، كە دایكانی تووشیار لە پرۆسەی دووگیان بووندا سەردانمان بكەن و بكەونە ژێر چاودێریی تایبەتەوە و وتەی تایبەتی ئێمە بۆ ئەو هاوسەرانەی كە تووشی نەخۆشیی ئیدز هاتوون ئەوەیە، كە دەبێ رێگاكان و شێوازەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە ئگاداربن.
جێگای وەبیرهێنانەویە، دوكتۆر “ئومید زەمانی” پسپۆڕی نەخۆشیە كردارییەكان و ئیدز، لە لاپەڕەی فەیسبوكی خۆی وتبووی: 90 تا 118 هەزار كەس لە ئێران گیرۆدەی نەخۆشی ئیدزن كە 30%یان ژنان پێكی دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.