پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

هاتنی سەحراڕوودی بۆ هەرێم بێ ڕێزی بە هەموو کورد / شەهلا دەبباغی

ئەی نیشتمان بۆ گۆڕی بە کۆمەڵی منداڵانی خۆر بگرێم یا بۆ فەڕشی سوورت لە ژێر پێی قاتڵەکانم؟

“تحقیر سیاسی” یەک لە ڕێگاکانی تۆڵەهەستاندنەوەیە بە بێ بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی چەک. جمهوری ئیسلامی کە داعشی تاودا و پێی‌وابوو کورد بە چەند ڕۆژێک دەشکێ و بە ئاوات نەگەیشت، ئەو جار بە “تەحقیری سیاسی” و لە ڕێگای مێکانیزمی دەروونی هەوڵ دەدا کە کورد جارێکی دیکە لێک دڕدونگ بکا. “تەحقیری سیاسی” دەیهەوێ بێ ڕێزیت پێ بکا، لە ناوەوە بتڕوخێنی، تووشی “دۆخ”ێکت بکا کە هێژمۆنی، کاریگەری، خۆشەویستیت لە ناو دەوروبەر لێ بستێنێ و پێگەت بچووک کاتەوە. زۆر جار ئەو کارە دەکرێ کە نیشان بدرێ کە ئەگەر بە دڵی ئەو نەجوڵێتەوە ئەوە “لێت لە هەڵادەدا کە تۆ کارێکت کردووە.”
هاتنی لاریجانی ئەگەر بچێتە خانی دیپلۆماسی و هەرێم ناچاربێ هێندێک کار بکا بەڵام بوونی سەحراڕوودی لە ناو شاندەکە دا ئاماژەیە بە:
١. هەڵەیەک پێشتر کراوە و قسە بکەن لێتان لە هەڵا دەدرێ (دابەزین هەوەڵ لە سولێمانی)
٢. بە پێچەوانەی هەر عورفێکی سیاسی و دیپلۆماسی بە شێوەیەکی زۆر بێ ئەخلاقانە “قاتڵ” دێتە سەر خاکت و بێ‌ڕێزیت پێدەکا (بردنی سەحراڕوودی بۆ هەولێر).
جمهوری ئیسلامی بەو بێ‌ڕێزییە لە ڕاستیدا دا چەندین ئامانج دەپێكێ:
لە باری دەروونی تەحقیرت دەکا،
هێژمۆنی، خۆشەویستی و کەرامەتت دەستینێ،
لە ناوەوە لاوازت دەکا و هێزت دابەش دەکا،
بچووکت دەکاتەوە، بتشکێنێ،
بە ئامانجەکانی خۆی دەگا.

لەو هەلومەرجەدا، سەرۆکی هەرێم (کارم بە سولێمانی نییە) چەندین ڕێگای هەبوو کە ئامانجی جمهوری ئیسلامی پوچەڵ کاتەوە:
. تەنیا سەرۆکی پاڕڵمان لە گەڵیان دانیشتبا
. سەفەرەکە وا بە ئاووتاو و چرکە بە چرکە مێدیایی نەکرابا
. لە پێوەندییەکانی دیپلۆماسی کەڵکیان وەرگرتبا کە سەحراڕوودی نەچێتە کوردستان و باشترین بەهانەش “ئیمکانی گرتنی ئەوە بە هۆی تێڕۆڕ”.

داواکردنی “رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی” توانی پێگەی سەرۆکی هەرێم بە شێوەیەکی زۆر ئەرێنی وەک جێگای هومێد بگۆڕێ و پشتیوانی زۆر کەس لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەندەران بۆ خۆی ڕابکێشێ. هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان، گۆڕی بە کۆمەڵ و هەزاران شەهید، ئەویش هەر بە دەست و هاندانی دوژمنانی دەوروبەر لەوان ئێران، هەستی نەتەوەیی لە ناو کوردان زۆر زیاتر کرد و پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات بە خوێن و گیان ئامادەبوون ( ئێستاش ئامادەن) کە لە هەرێم و کوردستان پارێزگاری بکەن بەڵام بە داخەوە سەفەری سەحراڕوودی توانی بە زۆر ئامانجی شووم بگا. سەرۆکی هەرێم دەبا ئەوەی لە توانای دابوو کردبای کە جمهوری ئیسلامی نەگاتە ئامانج.
سەرۆکی هەرێم ئێستاش دەرفەتی هەیە کە هەستی برینداری ڕۆژهەڵاتییەکان ساڕێژکاتەوە و ئیڕادە بکا کە هاوسەنگی “هێز” و “دۆخی میژوویی” بگۆڕێ.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

یەک بۆچوون

  1. شتەکە زۆر گەورە کرا، ئەمڕۆکە دیپلۆماسی هەر ئەوەیە پێمان خۆش بێت یان ناخۆش هەمو کەس بەس بیر لە خۆی دەکاتەوە.
    حیزبی دیمۆکرات بۆصۆسی تاکو ئێستا هەڵوێستی ڕەسمی بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان نەنواندووە. کاتی خۆشی خۆ کۆچکردو قاسملی ڕەحمەتی بە بێ ئەوەی کەس بزانێ لە گەڵ سەحراڕودی کۆ بووەوە، جا ئەوەندە با ئیحساساتی بیر نەکەینەوە

وەڵامێک بنووسە بۆ سامان هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.