چوار شه‌ممه‌ 6 تشرینی دووه‌م 2024

93 %ی كرێكارانی ئێران بە گرێبەستی كاتی كار دەكەن

 سەرۆكی كانوونی باڵای شوڕاكانی كۆماری ئیسلامی كار لە ئێران ڕەخنەیان لە هەوڵەكانی گۆڕینی قانوونی كار گرتوە.
ئەولیا عەلی بیگی كە لە پێوەندیی لەگەڵ هێنانەبەرباسی لایەحەی دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری لە مەجلیس قسەی دەكرد، نوێنەرانی مەجلیسی بەوە تاوانبار كرد كە بە گشتی هیچ زانیارییەكیان لە بارودۆخی ئێستای بازاڕ نییە.
ناوبراو گوتی، نوێنەرانی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە حاڵێكدا ئاسانكاری كردن بۆ دەركردنی كرێكاران وەك یەكێك لە ڕێكارەكانی باشبوونی كارو كاسبی دەزانن كە لانیكەم سەدی 93ی كرێكاران بە گرێبەستی كاتیی یەك مانگ تا یەك ساڵ كار دەكەن.
ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەی ناوبراو لە حاڵێك دایە كە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا كۆمەڵێك لە چالاكان‌و ناوەندە كرێكارییەكان سەبارەت بە پەرەسەندنی گرێبەستە كاتییەكانیان لایەنە پێوەندیدارەكانیان وریا كردۆتەوەو ڕایانگەیاندوە كە ئەو گرێبەستانە هۆكاری نیگەرانیی كرێكارو بارودۆخی كاری و هەلومەرجی ژیانی بنەماڵەیی ئەوانن.
هەر لەو پێوەندییەدا ئیلنا، هەواڵدەریی كاری ئێرانیش پێشتر لەبارەی هەوڵەكانی كومیسیونی تایبەتی تاوتوێكردنی لایەحەی دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری لە مەجلیس نووسیبووی كە ئەگەر ئەم گۆڕانكارییانە بكرێ خاوەنكاران زیاتر دەسەڵاتیان دەبێ‌و زۆر بە ئاسانی كرێكارەكانیان دەتوانن دەربكەن.
ئیلنا دەڵێ كە پەسندكرانی ئەم لایەحەیە خاوەنكارەكان بەهێزتر دەكا تا بە شێوەی قانوونی گرێبەستی كەمتر لە 30 ڕۆژ لەگەڵ كرێكاران واژۆ بكا.
سەرۆكی كانونی باڵای شوڕاكانی كار لە ئێران لەمبارەیە وە دەڵێ لە بازاڕی ئێستای كار لە ئێران، مانای دامەزراندنی كەمتر لە یەك ساڵی كرێكاران لە شوغڵەكاندا بەو مانایەیە كە هەر كات خاوەنكار ویستی گرێبەستی كرێكارێك درێژ نەكاتەوە، دەستی ئاواڵا بێ.
ئیلنا دەڵێ كاتێك كە خاونكار دەسەڵات بگرێتە دەست دەتوانێ گرێبەستی كورت ماوەو داخرانی چالاكییە سێنفییەكانی كرێكاریی لێ بكەوێتەوەو گرێبەستەكان هەڵوەشێننەوەو بە ئاسانی كرێكاران لە كار بێكار بكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەكان و سایتە كرێكارییەكان، كۆمەڵێك لە كارخانەو یەكەكانی بەرهەمهێنەر لە ئێران ناوەندو رێكخراوەی كرێكاری، تەنانەت شوڕای كاریشیان نییە كە بە پێی قانوونی كار دەبێ پێك بهێندرێ‌و یەكێك لەم كارخانانە، “ئێران خودڕۆ”یە كە هیچ كات ئەو ماف‌و دەرفەتەی بە كرێكاران نەدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.