چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مانگرتنی زیندانیەكی سیاسی كورد بەردەوامە

زیندانییەكی سیاسیی دوورخراوە بۆ ئەهواز لە ئاكامی گوشاری بەرپرسانی زیندانەوە مانی لە خواردن گرتووە و ئێستاكە 5 رۆژە مانگرتنەكەی درێژەی هەیە.

بە پێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لە ئێران، لە رۆژی پێنجشەممە 4ی مانگی بەرفارنبارەوە رابردووەوە “محەمەد ئەمین ئاگوشی” مامۆستای خانەنشین كراوی ناڕازیی بەرامبەر بە گوشارەكانی بەرپرسانی زیندان و بەدوادانەچوونی داواكاریی بەدواداچوونی پزیشكی، مانی لە خواردن گرتووە و ئێستاكە لە ژووری تاكەكەسی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی “زاهیدان”دایە و باری تەندروستی ناجێگیر و مەترسیدارە.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، كە مەئموورانی ئەمنیەتی ئیتلاعات رێگری لە دەرمانكردنی ناوبراو دەكەن و لە نەخۆشیەكەی وەكوو كارتی گوشاری كەڵك وەردەگرن.

“محەممەد ئەمین ئاگووشی” خوازیاری چارەسەركردنی لە دەرەوەی زیندان، كەڵك وەرگرتن لە مافی مەرەخسی و كۆتایی هێنان بە فشارەكان بووە.

محەممەد ئەمین ئاگووشی تەمەنی ٥٤ ساڵ و خەڵكی شاری “پیرانشار” و بە دەست نەخۆشی گورچیلەوە دەناڵێنێ‌و هەتا ئێستا چەندین جار مانی گرتووە و جارێكیش لێوەكانی خۆی هەڵدوریبوو.

ئەو زیندانییە سیاسیە خوازیاری چارەسەركردنی لە دەرەوەی زیندان، كەڵك وەرگرتن لە مافی مەرەخسی و كۆتایی هێنان بە فشارەكان بووە.

ئاگووشی هاوسەر و ٥ منداڵی هەیە و رێكەوتی ١ی خاكەلێوەی ١٣٨٦ لە لایەن مەئموورانی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پارێزگای “ورمێ”ەوە لە “پیرانشار” بە تۆمەتی سیخوری بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستگیرر و ماوەی ٨ مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا بووە.

دادگای سەرەتایی ئەو هاووڵاتییە كوردەی بە ئێعدام مەحكووم كردبوو و دوای ناڕەزایی دەربڕین دەربڕین ئەو حوكمە لە ئێعدامەوە كرا بە ١٠ ساڵ زیندان و دوور خستنەوە بۆ زیندانی زاهیدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.