سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2024

بانگهێشت، دەستگیركردن و لێدانی 15 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد

7 كۆڵبەری شاری “سەڵماس” بانگهێشتی دادگا كران و 6 كۆڵبەری دیكەی خەڵكی شاری “جوانڕۆ” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران و كاسبكارێكی دیكەش پاش لێدان و سووكایەتی پێ كردن كەلوپەلەكەی دەستی بەسەردا دەگیردرێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، پاش ئەوەیكە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا كۆڵبەرێكی كورد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە شاری “سەڵماس” بە ناوی “ئازاد ئەتمانی” كوڕی ئەفرووز تەمەن 30 ساڵ و خەَكی ئاوایی “دشوان”، درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا و 7 كۆڵبەری دیكە لەگەڵ ئەودا بوون هەموویان بانگهێشت كران و لە لایەن هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی كران و بە دانی بەڵێنی نووسراو(كتبی) ئازاد كران.

هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە، كە رۆژی پێنجشەممە ٦ كەس لە كاسبكارانی لاوی بەشی “ئەزگەلە” سەر بە شاری “جۆانڕۆ” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و بۆ زیندانی “دیزل ئاباد”ی شاری كرماشان گواسترانەوە.

بە پێی ئەو هەواڵە،  ئەو 6 كاسبكارە دوای ئەزیەت و ئازاری خەڵكی ناوچەكە لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەكان و هەروەها تێكهەڵچوونی نێوان خەڵك و هێزە حكومەتیەكان، رۆژی یەكشەممە لەگەڵ خەڵك و ئاگرتێبەردانی دوو موتۆرسیكلێتی هێزە چەكدارەكان لە لایەن خەڵكی تووڕەوە، دەستگیر كران و دەزگای قەزایی بۆ ئازاد كردنی كاتی هەر كامەیان بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی دیاری كردووە.

هەر هەواڵێكی دیكە لەو ناوچەیەوە، دەڵێ: لە درێژەی گوشاری هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەكانی ، رۆژی پێنجشەممە كاسبكارێك بە ناوی “ئیبراهیم زارەعی” كە بەنیازی پەڕینەوە لە سنوور بووە، لە لایەن هێزەكانی سپاوە دەكەوێتەوە بەر لێدان و ئەزیەت و ئازار و هەموو ددانەكانی دەشكێن و ٢ ئاژەڵە بارهەڵگرەكەشیان كوشتووە.

شایانی باسە، كەمتر رۆژێك هەیە لە ناوچە سنوورەكانی كوردستان كاسبكاران و كۆڵبەرانی هەژار و زەحمەتكێشی كورد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە نەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی نەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.