هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

كوشتنی نزیك 2 هەزار كەس لە سوریەو ئازادكردنی 3 هەزار كەس لە عێراق

چاودرێری مافی مرۆڤی سوریە جەخت دەكاتەوە، لەوەی‌، داعش لە  3 مانگی رابردوودا، هەزار‌و 878 كەسی لە سوریه، گوللەباران كردون.

بەپێی هەمان سەرچاوە: لەلایەن داعشەوە، 81 چەكداری گروپە ئیسلامییەكانی ترو بەرەی نوسرە لە پاش بەدیلگرتنیان، گولـلەباران كراون و لەهەمان كاتیشدا داعش، 120 چەكداری خۆی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی كوشتون و 502 ئەفسەرو سەربازی ئەرتشی سوریش لە دوای دەستگیركردنیان، گولـلەباران كردون.

وەك چاودرێری مافەكانی مرۆڤ لە سوریە ئاماژەی پێكردوە: جگە لەو ژمارەیە كە داعش گوللەبارانی كردون، بەسەدان كەسی تریان، زیندانیی كردون‌و بەسەدانی تریش لەسەر دەستی داعش بێسەروشوێنكراون كە لەنێوشیاندا ژمارەیەك هاوڵاتیی كورد هەن، كە لەكاتی پەلاماردانی كۆبانێ و دەوربەری، بەدیل گیراون.

لە لایەكی دیكەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند لەمانگی رابردوودا 3 هەزار‌و 442 تۆمەتبار بە كردەوەی تیرۆریستی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو، لەزیندان ئازاد كراون.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژەی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند: دادگاكانی عێراق لەوانە 2 دادگای لێكۆڵینەوە‌و تاوان بەپێی مادەی 4 یاسای دژە تیرۆر 3 هەزار‌و 442 كەسیان لەزیندان ئازاد كرد كە بە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی تۆمەتبار بوون بەڵام بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی تاوانەكەیان نەبووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە هەواڵەكان باس لەوە دەكات: لە لە ماوەی یەكساڵی رابردوو نزیك بە 5 هەزار چەكداری داعش لە عێراق و سوریە كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.