چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ئەندامێكی دیكەی خۆی دەركرد

پاش دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە كادرو ئەندامانی كۆمەڵەی شۆڕشگێر لەئەندامێتی ئەو حیزبە، ئەندامێكی دیكەیان بەناوی جەعفەر عابدینی لە رێگەی نامەیەكەوە دەردەكرێت.
لەمبارەیەوە  جەعفەر عابدینی ئەندامی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ  بە  سایتی رۆژهەڵات تایمزی وت کە لەلایەن سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە نامەی دەرکردنی بۆ ناردراوە ئەگەرچی لە نامەکەدا ئاماژە بە هۆکاری ئەو بڕیارە نەدراوە.

جەعفەر وتیشی کە ئەو لە کۆڕو کۆبوونەوە حیزبەکان دا بەردەوام رەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ بە رێبەریی عەبدوڵڵا موهتەدی گرتووەو لەوانە بە توندی بەرەنگاریی سیاسەتی هەوڵدان بۆ خۆ نیزیک کردنەوە لە وڵاتە عەرەبیەکان، کێبەرکێ لەگەڵ حیزبی دێموکرات بۆ نیزیک بوونەوە لە رەوتە پان ئێرانیستەکان‌و لادان لە سوننەتی چەپ‌و پێشکەوتنخوازانەی کۆمەڵەی داوەتە بەر رەخنە. وتیشی کە لەلایەن سەرکردایەتیی کۆمەڵەوە داوای پەشیمان نامەی لێکراوەو ئەوە وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەرکردنەکەی بەرەوڕووی کراوەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.