كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ داوا لەئەندامانی دەكات پشوو درێژ بن


كۆمیتەی دەرەوەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بەرامبەر بە دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە كادر‌و ئەندامانیان داوا لە ئەندامانی حیزبەكەیان دەكات پشوو دڕێژ بن‌و “باشترین چەك بۆ وەڵام به هەموو پلان و پیلانێکی نەیارانمان ئەوەیه به گەرم و گوڕی خەبات بکەین بۆ بیروباوەڕ و کۆمەڵەکەمان. به باوەڕی قاییم به کۆمەڵه و رێبەریی کۆمەڵه”.

لەنامەیەكدا كە كۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ ئەندامانەكانیان لەدەرەوەی وڵات نێردراوە‌و وێنەیەكی دەست “زاگرۆس پۆست” كەوتووە, هاتووە: “بەم جۆره ئاگادارتان دەکەینەوه ئەمڕۆ شەممه ٢٧ی دیسامبری ٢٠١٤ کۆمەڵێک له هاوڕێیانمان نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان بە بێ ئەوەی بۆ کومیته و ئورگانه حزبییەکان رەوانە کردبێ، له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و چەند ماڵپەڕی تر بڵاوکردەوه. ئێستا لەم نامەیەدا ناگونجێ که لەم بارەوه روونکردنەوەیەک بدەین بەڵام داوا له هاوڕێیان دەکەین پێویسته پشوو درێژ بن و ئۆقرەیی خۆتان بپارێزن و جوابەجەنگییان نەکەن. داوا دەکەین له وڵامی ئەواندا هیچ بابەت یا کامێنتێک له ماڵپەڕ و تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان مەنووسن. ئەگەر پێویست به روونکردنەوەیەک بکات کومیتەی ناوەندی کۆمەڵه له رێگای گونجاوەوه هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێ.”.
لەنامەكەدا كە بەرواری 27ی دێسامبری 2014ی لەسەرە، هەروەها هاتووە “باشترین چەک بۆ وەڵام به هەموو پلان و پیلانێکی نەیارانمان ئەوەیه به گەرم و گوڕی خەبات بکەین بۆ بیروباوەڕ و کۆمەڵەکەمان. به باوەڕی قاییم به کۆمەڵه و رێبەریی کۆمەڵه، به باوەڕ به هزر و لێکدانەوەی خۆمان، شێلگیرانه بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆمەڵه و خەونی چەوساوەکانی کوردستان و رزگاری گەلی بندەستی کورد تێبکۆشین. ئێمه دەینی قورسمان له ئەستۆیه و ئەرکی زۆر گەورەمان له سەر شانه. بۆ بەجێ هێنانی دەین و ئەرکەکانمان پشت به پشتی یەک دەبەستین و قۆڵ له قۆڵی یەک دەهاڵێنین. ڕەمزی سەرکەوتنی ئێمه یەکڕیزی و پتەوی ریزەکانمانه و باوەڕ به خۆمانە و هێزی گەل”.
جێگەی ئاماژەیە دوێنێ شەممە ژمارەیەك كادر‌و ئەندامی پێشوو و ئێستای كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە لەنامەیەكدا وازیان لەئەندامێتی لەو حیزبە هێنا.

10891836_10203678218543664_8161600367649312178_n

دەقی‌ نامەی ئەندامانی دابڕاو لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەتوانن لەم لینكەی خوارەوە ببینن :

http://zagrospost.com/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%95%DA%95%DB%86%DB%8C%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%B9%DB%95%D8%A8%D8%AF%D9%88%DA%B5%DA%B5%D8%A7-%D9%85%D9%88%D9%87%D8%AA%DB%95%D8%AF%DB%8C-%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95-%D9%87/

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.