یه‌ك شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2023

167 خوێندكاری كورد لە توركیە دەستگیر كران

لەساڵرۆژی تاوانی كۆمەڵكوژی رۆبۆسكی كە  لە 28 ی دیسەمبەری ساڵی 2011 لە ناوچەی شرناخ روویدا و ژمارەیەكی زۆر لەخوێندكارانی زانكۆكانی ( گازی لە ئەنقەرا، چۆكور ئاوا لە ئەدەنا، سوتچی ئمام لەقەهرەمان ماراش، بین گۆڵ لە باشوری توركیە) خۆپیشاندانیان كردو بەو هۆیەشەوە 167 خوێندكاری كورد دەستگیركران.

بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی میللـەتی توركی، بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و وتنەوەی دروشمی دیكتاتۆریەتی دەسەڵاتی توركیە و ئیدانەكردنی تاوانی بۆردومانكردنی ناوچەی شرناخ و ساڵیادی كۆمەڵكویەكەی رۆبۆسكی، سەدان خوێندكاری كورد رژانە سەر شەقامەكان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە بە گازی فرمێسك رێژ هێرش كرایە سەریان و سەرەڕای برینداربوونی ژمارەیەك خۆپیشاندەر، هێزەكانی پۆلیس زیاتر لە 167 خوێندكاریان دەستگیركرد.
 
هەواڵەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: هێزەكانی پۆلیس لەرێگەی كامێرای چاودێریەوە ژمارەیەك خوێندكاریان دەستنیشان كردووە، كە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكەیان كردووەو دواتر هەموویانیان دەستگیركردوەو  لە ئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لە راپۆرتەكەدا روونیشكراوەتەوە،  لەناو گیراوەكاندا خوێندكاری كچی تێدایە .

كۆمەڵكوژی رۆبۆسكی لەپارێزگای شرناخی باكوری كوردستان لە 28 ی دیسەمبەری ساڵی 2011 لەكاتێكدا روویدا كە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە بۆردومانی ژمارەیەك هاووڵاتیان كرد بەبیانووی ئەوەی كە ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان بوون، بەڵام دواتر دەركەوت كە هیچ پەیوەندیەكیان بەو حزبەوە نەبووە و 38 كەسیش لەو رووداوەدا گیانیلەدەستدا .

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.