چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

47 میلیون كەس لە ئێران خواردنی ناسالم بەكار دێنن

 جێگری وەزیری بێهداشتی ئێران دەڵێ، 47 میلیون كەس لە ئێران خواردنی ناسالم بەكار دێنن و 10 میلیون كەس لە خەڵكی تەمەن 15 تا 64 ساڵ نەخۆشی فشار خوێنیان گرتووە.

عەلی ئەكبەر سەیاری ڕۆژی چوارشەممە 3ی بەفرانبار گوتی، بەكارهێنانی خواردنی ناسالم بە مانای كەمخواردنی میوە و سەوزە، و زۆر بەكارهێنانی چەوری، شەكر و خوێیە.

بە وتەی سەیاری خەڵكی ئێران ڕۆژانە بە شێوە مام ناوەندی 10 تا 12 گەرەم خوێ دەخۆن، لە حاڵێكدا كە كەسانەی سەرووی تەمەن 50 ساڵ دەبێ ڕۆژێ 3 گەرەم‌و كەسانی ئاساییش كەمتر لە 5 گەرەم بەكار بێنن.

سەیاری لە درێژەی قسەكانیی ڕۆژی چوارشەممەی خۆیدا یەكێك لە ڕێگەكانی پێشگرتن لە تووشبوونی فشار خوێن دابەزینی ئاستی بەكارهێنانی خوێ‌یەو دەڵێ كە 10 میلیون كەس لە حەشیمەتی تەمەن 15 تا 64 ساڵ لە ئێران تووشی نەخۆشیی فشار خوێن هاتوون.

بە وتەی جێگری وەزیری بێهداشتی ئێران 50%ی تووشبووان بە نەخۆشیی فشار خوێن نازانن كە نەخۆشن، لە حاڵێكدا كە بەپێی بەراوردەكان لە مانگدا 86 هەزارو 500 حالەتی مردن بە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بووە.

شایانی باسە، كە محەممەد عەلوی فەرد، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی بەرهەمهێنەرانی خوێی پاڵاوتراوی ئێران، ڕۆژی 14 خەزەڵوەر گوتبووی كە زیاتر لە 35%ی خوێ بازاڕەكانی ئێران بە شێوەی بەستەیی بۆ بازاڕ دەنێردرێ، ساختەیی، ناستانداردن و لە لایەن بێهداشتەوە ڕێگە پێنەدراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.