چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كوژرانی دەیان چەكداری كۆماری ئیسلامی لە سوریە

شەڕ و ئاڵۆزییەكانی وڵاتی سوریە كە 4 ساڵە درێژەی هەیە، جگە لە كوژرانی هێزەكانی بەشار ئەسەد و نەیارانی، بووەتە هۆی كوژرانی ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی دەرەكی، كە لەو وڵاتەدا تێكەڵی شەڕی ناوخۆیی بوون.

دەوترێ تا ئێستا 59 چەكداری كۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی سپای قودسی سەر بە سپای پاسداران روویان لە سوریە كردووە، كوژراون و كۆماری ئیسلامی جگە لە هێزەكانی خۆی خەڵكی وڵاتانی عێراق، لوبنان و ئەفغانستان بە مەبەستی شەڕ كردن بە دژی نەیارانی بەشار ئەسەد رەوانەی سوریە دەكات.

بەشداریی بەربڵاوی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە سوریە تا ئێستا خەساری گیانی و ماڵی زۆری بەدواوە بووە و كاناڵی ئەلعەرەبیە باس لەوە دەكات، كە لە ماوەی شەڕی ناوخۆیی لە سوریە تا ئێستا 59 چەكداری كۆماری ئیسلامی كوژراون.

كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بەردەوام باس لەوە دەكەن، كە سوریە بۆ ئێران “هێڵی سوورە” و پشتیوانیی هەمە لایەنەی خۆیان لە بەشار ئەسەد دەردەبڕن.

هێزەكانی سپا و بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی گرووپگەلێكی وەكوو “گوردانی فاتمیون” و یا لە ژێر ناوی “بەرگریكارانی هەرێمی حەزرەتی مەعسومە” بۆ پشتیوانی لە بەشار ئەسەد رۆیشتوونەتە سوریە و بە ئاستێكی زۆر دەستیان لە سەركوتی ناڕازییانی دەوڵەتدا هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.