چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

بێبەشبوونی سەدان هەزار قوتابی لە كەرەسەی گەرمكردنەوە

كاربەدەستێكی وەزارەتی پەرەوەردەی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند، 75 هەزار پۆلی خوێندن لە ئێران لە ماوەی وەرزی سەرمای ئەمساڵ لە كەرەسەی گەرمكردنەوەی ستاندارد بێبەشن.
مورتەزا رەئیسی سەرۆكی رێكخراوی نوێسازی قوتابخانەكان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم رێژەیە بە واتای ئەوەیە كە بۆ پۆلەكانی خوێندن لانیكەم 200 هەزار قوتابی هێشتا كەرەسەی گەرمكردنەوەی نەوت‌و گاز بەكار دەبرێت‌و ئەمەش مەترسی گەورەی بۆ سەر قوتابیان هەیە.
بە وتەی ناوبراو ئەو پۆلانەی خوێندن كە لە كەرەسەی گەرمكردنەوەی ستاندارد بێبەشن لە ئاواییەكان‌و ناوچە بێبەشەكاندان.
بڕیار بوو دەوڵەت بڕیی 300 ملیارد تمەن بۆ ئەو قوتابخانانە دابین بكات كە تا ئێستا خۆی لە دانی ئەو بووجەیە بواردووە‌و تەنانەت ئەگەر ئەو بڕە بووجەش دابین بكات، هێشتا 28 هەزار پۆلی خوێندن لە بوونی كەرەسەی گەرمایی پێشكەوتوو بێبەش دەبن‌و بەم پێیە زیاتر لە 100 هەزار قوتابی لە ناوچە بێبەشەكان هەر لە مەترسی سووتاندان.
جێگەی ئاماژەیە كە رێكەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی  1391 بە هۆی سووتانی چرایەكی گەرمایی لە قوتابخانەی 37 كەسی شیناوێ سەر بە پیرانشار 2 قوتابی گیانیان لە دەستدا‌و 12ی دیكەش بە سەختی برینداربوون كە تا ئێستاش هەر ژێر چاودێریی پزیشكیدان.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.