كۆكردنەوە و ئاگرتێبەردانی ماهوارە لە “میاندواو” و “ئیلام”

لەم رۆژانەی دواییدا و لە درێژەی گەڵاڵەی كۆكردنەوەی دیش و رسیوێری ماڵی هاوڵاتیان لە شارە جیاجیاكانی كوردستان و ئێران، “میاندواو” ئامێری ماهوارە كۆكراوەتەوە و لە شاری “كارزان”یش نمایشی ئاگرتێبەردانی ماهوارە بەڕێوەچووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “میاندواو” سەر بە پارێزگای “ورمێ” رۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی سەرماوەز، هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان و دەستیان كردۆتە كۆكردنەوەی دیش و رێسیوێری ماهوارە.

لەو هێرشەدا وێڕای پشكنین و دەستبەسەرا گرتنی ژمارەیەك كەلوپەلی پەیوەندیدار بە ماهوارە، داوای هاوكاریی لە خەڵكی شاری “میاندواو” كراوە، كە یارمەتیدەری هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بن بۆ راپۆرتدان لەسەر ئەو كەسانەی كە ماهوارە لە ماڵەوە رادەگرن، بەڵام ئەو داواكارییە لە لایەن خەڵكەوە رەت كراوەتەوە و باس لەوە كراوە، كە خەڵكی هیچ كێشەیەكیان بە سەیركردنی ماهوارە لە ماڵەكانی خۆیان بۆ حكومەت ساز نەكردووەو هیچ كەسیش ئامادە نیە راپۆرت لەسەر ئەو جۆرە شتانە بدات.

لە درێژەی ئەو هێرشە بۆ سەر ماڵی هاوڵاتیان، بە هۆی ناڕەزایی ژنێك بەو چەشنە هەڵسووكەوتە، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كراوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی ئەو ژنە دەستگیكراوە ئاشكرا نەبووە.

هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە،
سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “كارزان” سەر بە پارێزگای “ئیلام” لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە، نمایشی ئاگرتێبەردانی ئامێرەكانی پەیوەندیدار بە ماهوارە لە رێوڕەسمێكی نوێ لە ژێر ناوی “مەرگی ماهوارە”, كە لە ماڵی خەڵك هێنراوەتە دەرەوە، بەڕێوە بردووە.

سپای پاسدارانی پارێزگای ورمێ هۆكاری ئەو نمایشەیان “خۆبواردن و بێزار كردنی خەڵك لە ماهوارە” راگەیانووە.

2 ساڵ پێش ئێستاش لە رێوڕەسمی رۆژی عاشورا، لە پارێزگای “هورموزگان”یش لە لایەن سپای پاسدارانەوە رێوڕەسمێكی هاوشێوە بەڕێوەچوو.

شایانی باسە، ئامێری ماهوارە یەكێك لە كەلوپەلەكانی ناوماڵی هاوڵاتیان لە سەرانسەر جیهاندا دێتە ئەژمار، كە دەوڵەتەكان بۆیان نیە ئەو مافە لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان زەوت بكەن و بە مەبەستی دەستڕاگەیشتنی خەڵك بە تێكنۆلۆژی رۆژ، هەڵبكوتنە سەر ماڵەكانیان و هەرێمی شەخسی و خسوسی هاوڵاتیان ببەزێنن، بەڵام كۆماری ئیسلامی گوێ لەو مافانە ناگرێت و بە كەیفی خۆی هێرش دەستدرێژیی دەكاتە سەر ماڵی تاك بە تاكی هاوڵاتیانی لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران و بەتایبەت كوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.