شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە كوردستان بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو

ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە كوردستان، بە بڵاو كردنەوەی بانگەوازێك، داوای ئەوە دەكەن، كە رۆژی یەكی مانگی بەفرانباریان وەكوو رۆژی مانگرتنی گشتیی راگەیاندووە.

ئەو بانگەوازە كە لە لایەن زۆربەی هەرە زۆری چالاكانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە پشتیوانی لێ كراوە، چاوەڕوان دەكرێ رۆژی دووشەممە یەكی مانگی بەفرانبار بە تێكڕای خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە هانایەوە بێن و پشتیوانیان لێ بكەن.

لە درێژەی بانگەوازەكەدا وێڕای ئاماژە بە دۆخی ناجێگیریی زۆربەی زیندانیانی مانگرتوو، باس لەوە كراوە، كە پێویستە هەموو ناوەندە مافپارێز و رێكخراوە مافی مرۆڤیەكانی جیهان و بەتایبەت ئێران و كوردستان پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوویی ورمێ دەرببڕن و خۆیان بە پاڵپشتی ئەوان بزانن بۆ گەیشتن بە خواست و داواكارییەكانیان.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ٢٧ زیندانی سیاسیی لەرێكەوتی ٢٩ی خەزەڵوەرەوە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) مانیان لەخواردن گرتووە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری تێكەڵ كردنیان بە بەندی زیندانیانی تاوانبار و مەترسیدار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.