هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2024

77% زێڕی كانزای “قوروە” وڵاتی “قەزاقستان” دەیبات

شاری “قوروە” یەكێك لە سەرچاوە هەرە گەورەكانی زێڕ لە كوردستان، ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئەژمار كە زۆربەی هەرە زۆری قازانجەكەی وڵاتانی بیانی دەیبەن.

بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، یەكێك لە سەرچاوەكانی زێڕ لە ئێراندا لە كانزای “ساریگونی” لە شاری “قوروە” لە رۆژهەڵاتی كوردستاندایە كە زۆربەی قازانجەكەی و دەرهاتەكانی وڵاتانی بیانی هەڵی دەگرن.

بە پێی ئەو هەواڵە، ئێستاكە 85  تۆن زێڕی خالس لە كانزای “ساریگونی” لە شاری قوروە بوونی هەیە، كە لە لایەن كۆمپانیایەكی قەزاقستانیەوە دەردەهێندرێت و 77%ی ئەو كۆمپانیایە دەیبات و تەنیا 23%ی بۆ كۆماری ئیسلامی دەمێنێتەوە.

لەو كانزا زێڕە ساڵانە 3 میلیۆن و 100 هەزار تۆن زێر دەردەهێنرێت و 700 كرێكاریش تێدا كار دەكەن، كە نە داهاتی زێڕەكە خەرجی شارەكە دەكرێ و نە كرێكارەكانیشی لە كوردستان و بەتایبەت شاری قوروە دابین دەكرێن.

چەند لایە پی ڤی سی “pvc” لە كاتی دەرهێنانی زێڕی ئەو كانزایە بەكاردەهێنرێت، بۆ ئەوەی ئاوی ئەو زێڕە تێكەڵ بە خاك نەكرێت و ئەوش تەنها بە سوودی كۆمپانیای دەرهێنەر تەواو دەبێت.

لە هەمان كاتدا، بەڕێوەبەرانی ئەو كانزایە، وێڕای ئەوەیكە كانزاكە لە كوردستاندایە، پێش بە كار كردنی كرێكاران و پسپۆڕانی كورد لەوێ دەگرن و هەموو كرێكارەكانی لەو كانزا كوردستانیە، جگە لە كارناسان و پسپۆڕانی قەزاقی، توركن و تەنانەت كوردان مافی كرێكاریی لەو كانازایەشیان نیە.

ماوەیەك پێش ئێستاش هاوڵێك بڵاو كرایەوە، كە تێیدا باس لەوە كرابوو، نیوەی سەرچاوە كانزاییەكانی ئێران لە پارێزگای كوردنشینی “ورمێ”دان، بەڵام هیچ داهات و هیچ سودێكیان بۆ خەڵكی ناوچەكە نیە و رۆژ لەدوای رۆژ هەژاری و بێ دەرەتانی و لادانە كۆمەڵایەتیەكان لە ورمێ پەرە دەستێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.