سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

نوێنەری وەلی فەقێ لە سنە: “كۆمەڵە” و “تاڵبان” پێكەوە جیاوازییان نیە

هەڵوێستی نوێی مەلایەكی حكوومەتی بە دژی “كۆمەڵە” و حیزبەكانی دیكەی نەیاری كۆماری ئیسلامی لە كوردستان.

نوێنەری وەلی فەقێ‌لە سنە، حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانی لەگەڵ تاڵەبانی پاكستان بەراورد كردووە و ئەوانی بە دوژمنی ئیسلام لەقەڵەم داوە.

تۆمەتی دژایەتی كردنی حیزبەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامی لە ئێران لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان لەلایەن سەید “محەممەد حوسێنی شاهروودی” نوێنەری عەلی خامنەیی لە پارێزگای سنە لە رێوڕەسمێكدا دراوەتە پاڵ ئەو حیزبانە.

حوسێنی لە وتەكانی خۆیدا بە فەرمی، ناوی “كۆمەڵە”ی هێناوە.

ئەو بەرپرسە  كۆماری ئیسلامی لەقسەكانیدا ئیدیعای ئەوەی كردووە، كە پیاوە ئاینی و ئاخووندەكانی ناوچەی كوردستان بە دژ بە وتەی ئەو  “بیروكەی دژە شۆڕش” كە بە درێژای 35 ساڵ دەدرێتە پاڵ شۆڕشگێڕان و  چالاكی كوردستان.

“حوسێنی شاهروودی” كە وتەكانی لە ماڵپەڕی حكومەتیی فارس، بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بە كوژرانی یەكێك لە ئیمام جومعەكانی شاری سنە بەناوی “كریمیان” كردووە و ئەو كارەی پێوەند داوەتەوە بە حیزبە كوردستانییەكان.

تۆمەتی دژایەتی كردنی حیزبەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان لەلایەن “محەممەد حوسێنی شاهروودی” نوێنەری عەلی خامنەیی لە پارێزگای سنە لە رێوڕەسمێكدا دراوەتە پاڵ ئەو حیزبانە.

پایە بەرزترین لێپرسراوی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە باسی لەوەش كردووە، تاڵەبان گرووپە جیهادییەكان هیچ جیاوازییەكیان لە گەڵ “كۆمەڵە” و حیزبەكانی دیكە نییە.

ئەمەش لە حاڵێكدایە، هەر ماوەیەك و یەكێك لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان، حیزبە نەیارەكانی خۆیان و لەوانە “كۆمەڵە ودیموكرات” دەدەنە بەر رەخنە و تۆمەتی ناڕەوا.

ئەو هەوڵانە لەحاڵێكدایە، كە سەرجەم ئەو قسە و لێدوانانە بەشێوەی یەكلایەنە روو دەدات و لایەنی بەرامبەر هیچ حوزوورێكی لە كاتی وتاردانی ئەو كەسانەدا نیە كە وەڵامی قسەكانیان بداتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.