چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

داخرانی نزیك بە 1300 یەكەی بەرهەمهێنان لە پارێزگای “ورمێ”

 1245 كارگە و یەكەی بەرهەمهێنانی پیشەسازی لە پارێزگای ورمێ داخراون.

“قوربانعەلیی سەعادەت” پارێزگاری ورمێ لە چاوپێكەوتن بە سەرۆكی هەیئەتی بەڕێوەبەری و بەڕێوەبەری گشتیی بانكی سپە، دەڵێ: دەبێ بانكەكان لە دابینكردنی سەرمایە لە وەگەڕخستنەوەی یەكە ڕاگیراوەكانی ئەم پارێزگایە بەشدار بن.

ناوبراو دەڵێ، ئەو یەكانە بە هۆی هەڵكشان داكشانی ئابووری و گیروگرفتی دابینكردنی سەرمایە تووشی دابەزین هاتوون و هەر ئێستا بۆ پێدانەوەی ئاسانكارییە بانكییەكان گیروگرفتیان هەیە.

سەعادەت هەروەها دەڵێ: بە چالاك‌كردنەوەی 850 یەكەی بەرهەمهێنانی وەستاو لەو 1245 یەكەیە، دەكرێ بۆ 18 هەزار كەس هێزی كار و هەلی شوغڵی پێك بهێنرێ.

جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیش پاش تێپەڕبوونی دوو ساڵ هێشتا نەیتوانیوە بارودۆخی ئابووری و پیشەسازیی ئێران باش بكات و گەشەكردنی ئابووریی ئێران بە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ڕۆژاوا بەستراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.