چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مانگرتنی 2 زیندانی دیكە و گواستنەوەی 12 زیندانیی مانگرتوو بۆ نەخۆشخانە

بۆ پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسیی كوردی زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە سبەی هەینی رێكەوتی ٢٨ی سەرماوەزەوە دوو زیندانی سیاسیی ساڵۆنی ١٢ی بەندی ٤ی گرتووخانەی رەجایی شار بۆ ماوەی دوو رۆژ مان دەگرن و بەم شێوەیە پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتووانی كوردی زیندانی دەریا دەردەبڕن.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا، خالید حەردانی و ئەفشین حەیرەتیان لە نامەیەكدا كە لەناو زیندانەوە نووسیویانە رایانگەیاندووە، گیانی زیندانیانی سیاسی لەمەترسیدایە و ئێمە رۆژەكانی هەینی و شەممە ٢٨ و ٢٩ی سەرماوەز بە نیشانەی پشتیوانی لە داخوازیی زیندانییانی سیاسیی ورمێ‌ مان لەخواردن دەگرین.

خالید حەردانی زیندانیی سیاسی لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە “بێ حورمەتتی كردن بە عەلی خامنەیی  و هەوڵدان بۆ رفاندنی فڕۆكە لە ساڵی ١٣٧٩دا بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكووم كراوە.

داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان كراوە كە سەبارەت بە ” جەنایەتە بە ئاشكارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران” بێدەنگ نەبن.

٢٧ زیندانی سیاسیی لەرێكەوتی ٢٩ی خەزەڵوەرەوە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) مانیان لەخواردن گرتووە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری تێكەڵ كردنیان بە بەندی زیندانیانی تاوانبار و مەترسیدار بوون.

بەندی سیاسییەكانی زیندانی ورمێ‌ جێگەی ٥٠ كەسی دەبێتەوە، بەڵام ئێستا لانیكەم ٨٠ زیندانی تێ‌ خزێندراوە و نێوەیان لە زیندانیانی مەترسیدار و تاونبار بە مادەهۆشبەرەكانن.

دەوترێت دوو رۆژ لەمەوبەر بەرپرسی زیندانی ورمێ‌ بە بانگهێشت كردنی ٤ زیندانی مانگرتوو بەناوەكانی “عوسمان مستەفاپوور، عەلیڕەزا رەسووڵی، عەلی ئەفشاری و محەممەد عەبدوڵڵاهی” هەڕەشەی دروست كردنی پەروەندەیەكی دیكەی لێكردوون.

لەو بارەیەوە كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەئێران بڵاوی كردۆتەوە، دۆخی جەستەیی ١٢ كەس لە زیندانیان بە هۆی دابەزینی فشار خوێن، دابەزینی كێش و لاوازی و سەرئێشە رەوانەی بێهداری ناو زیندانی ورمێ‌ كراون و ئەو زیندانیانە نەیانهێشتووە “سێرۆم”‌یان لێبدەن و گەڕێندراونەتەوە بۆ نێو زیندان.

ناوی ئەو زیندانییە كە رەوانەی بێهداری كراون “عەلی ئەفشاری، محەممەد عەبدوڵڵاهی، شێركۆحەسەنپوور، خدر رەسووڵ مرەوەت، عەلیرەزا رەسووڵی، یووسف كاكەمەمی، سیروان نژاوی، عوسمان مستەفاپوور، ئەحمەد تەمویی، عەبدوڵڵا عەموومی، سامان نەسیم و شۆڕش ئەفشاری” راگەیاندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.