سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

رەفسەنجانی: ئەوەی لە گەندەڵییەكان رادەگەیەندرێ تەنیا مشتێك لە خەروارە

 سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی لەم رۆژانەی دواییدا وتی: دەوڵەتی حەسن ڕووحانی ناتوانێ باس لە هەموو قووڵایی كێشەكان بۆ خەڵك بكات، كە میراتی دەوڵەتی پێشوون.

ئەكبەر هاشمیی ڕەفسەنجانی وتی: تەنیا هێندێك جار كۆمەڵە هەواڵێك لە سەر گەندەڵی بڵاو دەكرێنەوە كە ئەویش تەنیا مشتیك لە خەڵوارەو بۆ ڕێگری كردن لە هەل قۆستنەوەی دوژمنان، خۆمان لە هێنانە بەر باسی هەموو لایەنەكانی گەندەڵی دەبوێرین.

ڕەفسەنجانی پێشتریش ڕۆژی چوارشەممە 9ی مانگی ڕەزبەر بەداخبوونی خۆی لە ئاماری ڕەسمیی سەرپێچی و گەندەڵییەكانی دەوڵەتی ئەحمەدینژاد ڕاگەیاندبوو و وتبووی، ئەو كەسانەی كە هەموو هەوڵەكانی دەوڵەتی پێشوو بە هەموو گەندەڵی و حەیاچوونەكانیەوە پیرۆز دەكەن، ئەمڕۆ لە بەرامبەر هەر بەرنامەیەكی دەوڵەتی ڕووحانیدا هاواری “ئیسلام ڕۆ” بەرز دەكەنەوە.

سەرۆكی كۆڕی لێكدانەوەی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ ناوی خامنەیی بێنێ، وتی، ئەو كەسانەی خراپترین بارودۆخیان وەك میرات بۆ دەوڵەت بەجێ هێشتووە و ئەوانەش كە لە بەرامبەر گەندەڵییەكانی پێشوودا بێدەنگ دەبوون و زۆر جار پشتیوانیشیان لێ دەكەن، ئەمڕۆ چاوەڕوانیی ئەوەیان هەیە خەڵك فریوی پڕوپاگەندە توندڕەوانەكانی ئەوان بخۆن و سەرەڕای چاوكراوە بوون و وشیاریی خەڵك دیانهەوێ گەوجیان بكەن.

شایانی باسە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی ڕاپۆرتگەلێك لە بارەی لادانە ماڵییەكانی دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدینژاد بڵاو كراوەتەوە. بۆ نموونە: مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، ڕێكەوتی 18ی سەرماوەز باسی لە ئاشكرا بوونی سەرپێچییە ماڵییەكانی دەوڵەتی ئەحمەدینژاد و دەستبەسەر كرانی 20 كەس لە بەڕێوەبەران و كاربەدەستانی دەوڵەتی ناوبراو كردبوو، ئەوە لە حاڵێكدایە كە كۆمەڵێك لە ئوسولگەراكان و كەسانی نیزیك لە عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی، هەر بە شێوەی پێشوو بەرگری لە دەوڵەتی ئەحمەدینژاد دەكەن و دەڵێن: گەندەڵیە ماڵیەكان بە دەیان هەزار میلیارد تمەن دەخەمڵێندرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.