یه‌ك شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2023

گیانی 230 ملیۆن منداڵ لەمەترسیدایە

رێكخراوی یونیسێف بە ئیدانەكردنی كوشتاری منداڵان لە پاكستان‌و یەمەن رایگەیاند 230 ملیۆن منداڵ لە سەرانسەر جیهان بەهۆی توندوتیژییەكانیەوە گیانیان لەمەترسیدایە.

سندوقی منداڵانی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان “یونیسێف” لە بەیاننامەیەكدا قەتڵوعامی  141 كەس لە قوتابخانەیەكی پاكستان و بەتایبەت 132 منداڵ و هەروەهاو كوشتنی 15 كچ لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك لە یەمەن، لە رۆژی سێشەممە، بە رۆژێكی رەش لە كۆتایی ئەمساڵ بۆ منداڵان وەسف كرد.

یونیسێف جەخت دەكاتەوە كە ساڵی 2014 ساڵێكی زۆر سەخت بۆ منداڵان‌و مامۆستاكانیان بووە كە بەردەوام توشی توندوتیژیی بوونەتەوە.

گروپی مافەكانی مرۆڤ لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە كە ساڵی 2014 بە بوونی 230 ملیۆن منداڵ لەو وڵاتانەی شەڕیان تێدایە، منداڵان گەورەترین قوربانی شەڕن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.