سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

گواستنەوەی یەكێك لە زیندانیانی مانگرتوو بۆ نەخۆشخانە

پاش 27 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) یەكێك لە زیندانیانی مانگرتوو بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” ، دوێنێ سێشەممە بەرامبەر بە 25ی مانگی سەرماوەز، پاش تێپەڕ بوونی 27 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ (دەریا) یەكێك لەو مانگرتووانە بە ناوی “خدر رەسوڵ مروەت” بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

دەوترێ، “خدر رەسووڵ مروەت” بە هۆی ئەوەیكە دۆخی جەستەیی زۆر نالەبار بووە، رەشانەوەی تێكەڵ بە خوێنی هەبووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانە، خۆی لە هەڵواسین و تەزرێق كردنی سورەنگ و دەرزیی بواردووە و پێداگریی لە سەر درێژەدان بە مانگرتنەكەی كردووە.

لە لایەكی دیكەوە، “عەلیڕەزا رەسوڵی” یەكێكی دیكە لە زیندانیانی مانگرتوو كە ماوەی پتر لە مانگێكە دەستی داوەتە مانگرتن و بە هۆی توندبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەكەی، لە دۆخێكی مەترسیدار و خراپدا بەسەر دەبات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئێستاكە 28 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێت و لە كۆی ئەو 27 مانگرتووە، دۆخی 9 كەسیان بە ناوەكانی “عەلی ئەفشاری، عەلیڕەزا رەسوڵی، عەلی ئەحمەدی سولیمان، شێركۆ حەسەن پوور، یوسف كاكە مەمی، خزر رەسوڵی راد، محەمەد عەبدوڵڵاهی، سیروان نژاوی و سامان نەسیم” لە دۆخێكی زۆر مەترسیدار و نیگەرانی خولقێندا دەژین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.