پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

لە سووتاندنی ژنێك لە هەوارمان، تا ئێعدام كردنی ژنێك لە ورمێ

ژنێك لە ناوچەی هەورامان بە دەستی مێردەكەی سووتێندراوە و گیانی لەدەستدا و لە لایەكی دیكەشەوە ژنێك لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) لەسێدارە درا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”،كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی رۆژی رابردوو ژنێكی لاو بە ناوی “ش . ا” خەڵكی ئاوایی “بێساران” لە ناوچەی هەورامانی سەر بە شاری “سەوڵاوا” لە لایەن مێردەكەی و بە هاوكاریی كەسو كاری مێردەكەی سووتێندراوە.

ئەو ژنە لاوە پاش ئەوەی نەوتی پێدا رژاوە، لە لایەن مێردەكەی و 2 كەسی دیكە لە خزمەكانی ئاگر لە جەستەی بەردراوە و بە تەواوەتی بووەتە قەقنەس.

ئەمەش لە حاڵێكدایە، كە بە هۆی شێوەسازیی جۆری رووداوەكە لە لایەن مێردەكەی بە شایەتی ئەو 2 كەسە، مێردەكەی بە یارمەتەی دادگای كۆماری ئیسلامی ئازاد كراوە و بە بێ تاوان ناسێندراوە. لە ئاكامیشدا هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە خۆسووتاندن باس كراوە.

خوشكی ئەو ژنه قوربانیە بە “زاگرۆس پۆست”ی راگەیاندووە، كە خوشكەكەی چەندین ساڵ لەگەڵ مێردەكەی كێشەی هەبووە و چەندین جار هەڕەشەی كوژرانی لێكراوە، تا لە ئاكامدا دوێنێ شەو مێرەكەی بووەتە هۆی سووتان و گیانلەدەستانی خوشكەكەیان.

هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە: ناهید غیاسوەند، دانیشتووی گوندی “راژان”ی سەربە ناوچەی “دەشت”ی ورمێ، پاش سێ ساڵ راگیران لە زیندان، حوكمی ئێعدامەكەی بەڕێوەچوو.

دەوترێ، كە ئەو ژنە هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەكەی، بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر و حوكمی لەسێدارەدانیان بۆ بڕابوویەوە.

“نایب مستەفازادە” خەڵكی گوندی راژان هاوسەری ناهید بووە، كە پاش ئەوەی بە سپاردنی بارمتە لە زیندان ئازاد كراوە، لە ترسی حوكمی لەسێدارەدانەكەی، هەڵاتووە.

ناهید، لە كوردەكانی پارێزگای قەزوێن بووە، كە لەگەڵ نایب مستەفازادەی خەڵكی گوندی راژانی ناوچەی ورمێ ژیانی هاوبەشی پێكهێنابوو.

جێگای ئاماژەیە، لەماوەی ٦ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٦ ژن لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا لەسێدارە دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.