پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بەڕێوەبردنی خولێكی راهێنانی نیزامیی سپای پاسداران لە شاری “سنە”

سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “سنە” هەموو ئەندامانی خۆی بانگهێشت كردووە تا لە خولێكی راهێنانی نیزامی بەشداریی بكەن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “سنە” لەم دواییانەدا ئەندامانی خۆی لە ئاستی ئەو شارەدا بانگهێشت كردووە، تا خۆیان بەو ناوەندە بناسێنن بە مەبەستی بەشداریی لە خولێكی نیزامیی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەر مەترسیەكی سەربازیی سەر كۆماری ئیسلامی و ئەو خولەش لە سەربازگەی (پادگان) “سپای بەیتولموقەدەس”ی ئەو شارە لە ناوچەی “چەمشاری سنە” دەستپێكردووە.

هەر لەو پەیوەندەدا، لە شاری “قەسری شیرین” لە پارێزگای كرماشانیش، ژمارەیەك لە چەكدارانی سپای پاسداران بە مەبەستی بەشداریی لەو خولەدا، هاتوونەتە شاری سنە.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی بە هۆی گوشاری ئابڵۆقە نێودەوڵەتیەكان و نیگەرانی خەڵكی وڵاتی ئێران بەرامبەر بە گران بوونی كەلوپەل، پێشبینی ئەوە دەكات، كە نەكوا خرۆشانی جەماوەریی خەڵك لە شارە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە و بەتایبەت لە ناوچە كوردستانیەكان سەرهەڵبدات و بەو بۆنەوە، مانۆڕ و خولی تایبەتی نیزامی لە شار و ناوچەكانی كوردستان بەڕێوە دەبات و خۆی ئامادەی بەرەنگاریی لەگەڵ هەر چەشنە ناڕەزایی و خۆپیشاندانێك دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.