چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

خەڵاتی ساڵانەی مافی مرۆڤ لە كانادا بەخشرایە “محەمەد سدیق كەبودوەند”

ناوەندێكی نێودەوڵەتیی بەرگریكاری مافی مرۆڤ لە كانەدا، خەڵاتی ساڵی ٢٠١٤ی بە بەرپرسی زیندانیكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بەخشی.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێكەوتی ٢٥ی مانگی سەرماوەز محەممەد سەدیق كەبوودوەند وەكوو براوەی خەڵاتی ناوەندی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە كانەدا دیاری كرا.

ئەو خەڵاتە بە مەبەستی رێز لێنان لە چالاكییەكانی محەمەد سەدیق كەبوودەوەند بۆ كاروباری مافی مرۆڤی كوردەكان بە ناوبراو بەخشراوە.

ماڵپەڕی كانوونی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەكانەدا بڵاوی كردۆتەوە، ئەو خەڵاتە لەلایەن خانمی “ئاوا هوما” بەنوێنەرایەتی بەرپرسی رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان وەرگیراوە.

لەو رێوڕەسمەدا بەڕێوەبەریی ” ICHR” سپاس و پێزانینی خۆی لە دەوڵەتی كانەدا دەربڕیوە و هەڵسوكەوتی ئەو وڵاتەی لەگەڵ تیرۆریزم و دیكتاتۆردا بە دروست وەسف كردووە.

“محەمەد سەدیق كەبوودوەند” ئێستاكە لە بەندی ٣٥٠ی گرتووخانەی ئێڤین سەرقاڵی تێپەڕاندنی حوكمەكەیەتی.

خەڵاتی ساڵانەی كانوونی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤە ساڵی ٢٠١٣ش بە “عەبدولفەتاح سوڵتانی” ٢٠١٢ بە عەباس ئەمیر ئینتزام و ساڵی ٢٠١١ بە حێشمەتوڵڵا تەبەرزەدی بەخشرابوو.

“محەممەدسەدیق كەبوودوەند” چالاكی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان رۆژی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٨٦ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگا قەزاییەكانەوە بەتاوانی “هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی” و “دامەزراندنی رێكخراوی نایاسایی” بە ١٠ ساڵ زیندان و هەروەها بە تاوانی پڕوپاگەندە بەدژی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە یەك ساڵی تر زیندان مەحكووم كرا.

١١ ساڵ زیندانیە بەسەردا سەپاوەكەی “كەبودوەند” دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران بۆ ١٠ ساڵ زیندان كەم كرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.