چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كوژرانی 126 كەس بەهۆی هێرشی تاڵبان بۆ سەر قوتابخانەیەك لە پاكستان

بە هۆی هێرشی تاڵبان لە وڵاتی پاكستان بۆ سەر قوتابخانەیەك، لانیكەم 126 كەس كە زۆربەیان قوتابیین گیانیان لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی كاناڵی بی بی سی، بە هۆی هێرشی 5 یان 6 كەسی سەر بە تاقمی چەكداریی تاڵبان لە شاری “پیشاوەر” هەڵكەوتوو لە باكووری رۆژئاوای وڵاتی “پاكستان” بۆ سەر قوتابخانەیەك و پاشان تەقەكردن و ئەنجامدانی تەقینەوە، زیاتر لە 120 كەس كە زۆربەیان منداڵانی قوتابی پێكی دەهێنن، گیانیان لەدەستداوە و لە ئاكامیشدا ئەو چەكدارانە بە دەستی هێزە ئەمنیەتیەكان كوژراون.

دەوترێ لەو قوتابخانەیەدا نزیك بە 500 قوتابیی ژێر تەمەنی 15 ساڵ بوونیان هەبووە و بەشی زۆری ئەو كەسانەی كە كوژراون قوتابیان پێكی دەهێنن و تەرمەكانیان رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێ و باقی قوتابیەكانیش رزگاریان بووە .

دەوترێ، زۆربەی كوژراوەكان بە هۆی ئەنجامدانی تەقینەوەیەكەوە بووە، كە چەكدارەكانی تاڵبان ئەنجامیان داوە.

ئەو رووداوە ئێستاكە خەڵكی وڵاتی پاكستانی تووشی شۆك و ترس و دڵەڕاوكێ كردووە.

ئەم هێرشەی تاڵبان لە كاتێكدایە، كە لە ماوەی رابردوودا سەدان كەس لە ئەندامانی ئەو تاقمە چەكدارە ئیسلامیە توندڕەوە، بە هۆی هێرشی هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەكانی وڵاتی پاكستانەوە كوژرابوون و وتەبێژێكی تاڵبان ئەنجامدانی ئەم هێرشەی وەڵامێك بە كوژرانی چەكدارەكانیەوە گرێ داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.