چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كوژران و بریندار بوونی 13 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە كوردستان

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیا جیادا 13 هاوڵاتی لە سەر جادەی نێوان سنە_ دیواندەرە و سەقز كوژراو و بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ئێوارەی رۆژی شەممە لە 5 كیلۆمتری جادەی سنە_دیواندەرە و لە نزیك ئاوایی “خەیسوور” بە هۆی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبیلی جۆی سەمەند و پژۆ 405، دەر دوو ئۆتۆمبیلەكە دەسووتێن و بەو هۆیەوە 2 كەس لە سەرنشینی پڕۆكە لە ئاوردا دەسووتێن و گیانیان لەدەست دەدەن و 5 كەسی دیكەش بە توندی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن، كە هەتا ئێستاش 2 كەسیان لە دۆخێكی زۆر نالەباردان و لە “كۆما”دا راگیراون.

لە رووداوێكی دیكەشدا كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی مانگی سەرماوەز، لە سەر جادەی دیواندەرە_سەقز و لە نزیك ئاوایی “كەوڵە و ئەسحاب” بە هۆی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبیل لە جۆری تویتا لەنكرۆزێر و پژۆ 405 دوو هاوڵاتی دەسبەجێ گیانیان لەدەست دەدەن و 4 كەسی دیكەش بە توندی بریندار دەبن.

شایانی باسە، جادەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر ناستاندارد و مەترسیدارن و لە هەمان كاتیشدا ئۆتۆمبیلەكانی نێو ئێران بە هۆی ئابڵۆقە نێودەوڵەتیەكان و نەبوونی كەرەستەی خاوی تۆكمە بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبیل، بەردەوام گیانی هاوڵاتیان دەخەنە مەترسیەوە و گیان لەدەستدان بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە ئێران و كوردستان، یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكانی مردنی هاوڵاتیان دێتە ئەژمار.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هەواڵێكی دیكە لە لایەن “زاگرۆس پۆست” بڵاو كرایەوە كە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، 72% ی جادەی ئاواییەكانی سەر بە شاری كامیاران هێشتاكە قیرتاو نەكراون و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هیچ ئاوڕێ لەم بابەتە نادەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.