دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

چینیەكانی نێو داعش وڵاتەكەیان دێننە سەر هێڵی هێرشە ئاسمانیەكان

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد، حكومەتی “چین” ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی‌ لە دەرەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە هێرشی ئاسمانیی بەرەنگاری داعش ببێتەوە، ڕۆژنامەیەكی چینیش دەڵێت: 300 هاوڵاتیی مسوڵمانی وڵاتەكەی، لەنێو ڕیزەكانی داعشدان.

سایتی سەوت لعێراق، لە زاری “ئیبراهیم جەعفەری” وەزیری دەرەوەی عێراقەوە بڵاوی كردەوە: “وانگ یی” وەزیری دەرەوەی چین، ئامادەیی وڵاتەكەی پیشانداوە بۆئەوەی‌ لە دەرەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بە هێرشی ئاسمانیی بەشداریی ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە چەكدارانی داعش بكات و لایەنی عێراقیش پێشوازیی لەو پێشنیازەی چین كردوە.

چین، یەكێكە لەو وڵاتانەی كە وەبەرهێنانی لە كەرتی نەوتی عێراقدا هەیە، كۆمپانیای “سینۆپیك”ی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان و ناشناڵ پترۆلیۆم لەناوچەی ڕومێلەی بەسرەو پارێزگای میسان، كار دەكات.

لایخۆشییەوە، ڕۆژنامەی گلۆبال تایمزی چینی بڵاوی كردەوە: چەكدارانی داعش، پاڵاوگەیەكی سەر بە كۆمپانیایەكی وڵاتەكەیان لەناوچەی بێجی لە عێراق، لەبەریەك هەڵوەشاندوەتەوەو پارچەكانیان بۆ جێگەیەكیتر بردوە تاسودی لێ‌ ببینن.

هاوكات، ڕۆژنامەكە جەختی‌ لەوەش كردوەتەوە، كە 300 هاوڵاتی مسوڵمانی چینی كە بەرەگەز توركن و خەڵكی هەرێمی شینگیانگن، لەڕێگەی توركیەوە چوونەتە نێو ڕیزەكانی داعش لە عێراق و سوریە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.