چوار شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 2023

رووداو: 150″رۆژهەڵات”ی بەهۆی مادەهۆشبەرەکان لە زیندانەكانی”باشوور”دان

ماوەیەك بەسەر رێككەوتننامەی نێوان ئێران و عێراق بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زیندانییانی نێوانیان تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێنەكراوە.

بە پێی هەواڵی كاناڵی رووداو، لە بەندیخانەكانی چاكسازی باشووری كوردستان، نزیكەی 150 هاونیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و ژمارەیەكیشیان ماوەی چەندین ساڵە لە بەندیخانەن.

لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتووە، كە نوێنەری ئەو بەندكراوانە بە ناوی “سەید وەفا” لە زیندانی چاكسازی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ هەفتەنامەی رووداو داوای لە هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، حكومەت و پەرلەمان كردووە رێككەوتننامەی نێوان ئێران و عێراق جێبەجێ بكەن و زیندانییانی رۆژهەڵاتی لەگەڵ زیندانییانی باشوور ئاڵوگۆڕیان پێبكرێت.

سەید وەفا راشیگەیاندووە، ئەوان وەك بەندكراوانی رۆژهەڵاتی لە مافەكانی بەندكراوان، وەكو گرتنی مۆڵەتی كاتی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بێبەشن و داوادەكەن ئەو ماوەی زیندانییەی كە ماویانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بیبەنە سەر و لانی كەم لە بینینی كەسوكاریان بێبەش نەبن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، سەرچاوەیەك بە “زاگرۆس پۆست”ی راگەیاندووە، كە كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هاوڵاتیە باشووریانەی لە ئێران دەستگیر دەكرێن، پاش ماوەیەك بە مەرجی ئازادكردن یان لە بری پارەیەك، بە مەبەستی سیخوڕی كردن رەوانەی باشووری كوردستان دەكات و ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە دام و دەزگای ئیتلاعاتیەكانی ئامریكا باس لەوە دەكەن، كە تەنیا لە پارێزگای سلێمانی 700 بنكەی سەر بە كۆماری ئیسلامی بوونی هەیە و ئەمەش وەك مەترسیەكی گەورە بۆ چالاكانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.