یه‌ك شه‌ممه‌ 9 حوزه‌یران 2024

رۆژنامه‌نوسێك لەباشوری كوردستان تیرۆر كرا

ئێوارەی پێنجشەممە 5ی دێسامبر رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی لەشاری كەلار لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو تیرۆر كرا.
كاوه‌ گه‌رمیانی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری كه‌لار له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا‌و بریندار كرا، دواتر گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌وێ گیانی له‌ده‌ستدا‌.
بەدوای تیرۆری ئەم رۆژنامەنوسە پەیام‌و بروسكەی ناڕەزایی لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێم‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و لایەنە سیاسیەكان بڵاوكرایەوە‌و ئیدانەی ئەو كردەوەیان كرد.
كاوە گەرمیانی یەكێك لەو رۆژنامەنوسە بوێرانە بوو كە لەناوچەی گەرمیان كاری لەسەر هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی ناوچەكە دەكرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.