زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ مانگرتن لە خواردنی وشكیان راگەیاند

زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە بەندی 12ی زیندانی ناوەندیی ورمێ(دەریا) كە ماوەی 24 رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن، لە ئێستاوە مانگرتن لە خواردنی  وشكی خۆیان دەستپێكرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ئەمڕۆ 22ی مانگی سەرماوەز و پاش 24 رۆژ تێپەڕ بوون لە مانگرتن لە خواردنەكەیان، مانگرتن لە خواردنی  وشكیان راگەیاند و ئێستاكەش دۆخی جەستەیی زۆرێكیان مەترسیدارە و كاربەدەستانی ئەمنیەتی و ئیتلاعاتی ئەو زیندانە هیچ ئاوڕێك لە دۆخی ئەو زیندانیانە نادەنەوە.

4 كەس لەو زیندانیانە لە لایەن كاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت كراون و پێیان راگەیەندراوە، كە ژیانی ئێوە لە دەستی لە دەستی ئێمەدایە و كاربەدەستانی زیندان هیچ كارێك ناتوانن بۆ رزگاربوونتان ئەنجام بدەن و ئەگەر درێژە بە مانگرتنەكەتان بدەن، لە سێدارەتان دەدەین.

بەڵام وێڕای هەموو ئەو هەڕەشە و گوڕەشانە، زیندانیانی سیاسی مانگرتوو بە توندكردنەوەی ئاستی مانگرتنەكەی خۆیان و چوونە قۆناغی مانگرتنی وشكەوە، رایانگەیاندووە، كە لە سەر دروشمەكانی خۆیان “یان سەركەوتن یان نەمان و هەروەها یان رزگار بوون یان دەستڕاگەیشتن بە خواستەكانیان” پێداگریان كردووە و ئەمەش كاربەدەستانی زیندانی ناوەندیی “ورمێ” بە ئاستێكی زۆر تووڕە و هەڵچوو كردووە.

شایانی باسە، ئێستاكە 27 زیندانی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) سەبارەت بە پێڕاگەیشتن بە خواست و داواكارییەكانی خۆیان و بەتایبەت جیاكردنەوەی ئەوان لە زیندانیانی مەترسیداریی تاوانبار بە كردەوەی وەكوو گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان، قەتڵ و دزی و … ماوەی 24 رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن و لە ئەمشەو بەدواوە مانگرتن لە خواردنەكەی خۆیان پەرە پێداوە و چوونەتە قۆناغی مانگرتن لە خواردنی وشكەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.