چالاكێكی كرێكاریی كورد بەهۆی لێدان لە زیندانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

خوێندكار و چالاكی كرێكاریی كورد “رێبوار عەبدوڵڵاهی” بە هۆی لێدان و سووكایەتی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، لە زیندانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی راپۆرتی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان، رۆژی هەینی 21ی مانگی سەرماوەز “رێبوار عەبدوڵڵاهی” خوێندكار و چالاكی كرێكاریی، بە هۆی لێدان و سووكایەتی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە گرتووخانە، باری تەندروستی تێكچووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “تەوحید” لە شاری سنە.

ئەو زیندانیە كوردە لە دۆخێكی زۆر نالەباردایە و هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەوەندە لە دۆخێكی خراپدایە، توانای قسە كردنی نیە و لە كاتژمێر 2ی نیوە شەوی هەینی لەسەر شەممە، لە كاتێكدا كە سورۆمی بۆ دانراوە، لە نەخۆشخانەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیارە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، “رێبوار عەبدوڵڵاهی” رۆژی چوارشەممە 19ی مانگی سەرماوەز پاش چەندین پەیوەندیی تەلەفۆنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی و بانگكردنی بە مەبەستی وەڵامدانەوە بە چەند پرسیارێك، بانگ كرابووە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و لەوێ لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.