چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

شەپۆلی نوێی كۆكردنەوەی ماهوارە له كوردستان دەستی پێ كردەوە

شەپۆلێكی نوێ بە مەبەستی كۆكردنەوەی ماهوارە لە نێو ماڵی هاوڵاتیان بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، باڵی بەسەر زۆربەی شارەكانی كوردستاندا كێشاەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست* لەم رۆژانەی دواییدا بە دەیان دەزگا و دیشی ماهوارەی هاوڵاتیان لە شارەكانی “جوانڕۆ، روانسەر، هەورامان و مەریوان” لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

تەنیا لە شارەكانی جوانڕۆ و روانسەر پتر لە 2 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر كەلوپەلی پەیوەنیدار بە ماهوارە لەوانە “ڕێسیور و دیش” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە پاش هەڵكوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیان دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، رۆژی پێنج شەممە ٢٠ی سەرماوەز، هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “مەریوان”، ژمارەیەكی بەرچاو لە ماهوارەی هاووڵاتییانی دانیشتووی گەڕەكەكانی “ترخان ئاوا، مزگەوتی نامی و ترمیناڵی قەدیمی شاری مەریوان”یان بە شێوەی نایاسایی زەوت كرد.

هەروەها لە ناوچەی هەورامان و ژاوەرۆیش ژمارەیەكی بەرچاو لە ماهوارە و ئامێرەكانی پەیوەندی گرتن بە كاناڵە ئاسمانیەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە لایەكی دیكەوە، هێزە ئینتزامییەكانی پاسگای “رەشەكان” لە ناوچەی ئورمیە ماهوارەی ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتوانی گوندەكانی “نەناس” و “ناسرابات”یان لە ناوچەی “دۆڵ” كۆ كردەوە و هەر لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە بیانووی جۆراوجۆر و بە شێوەی نایاسایی لە سایین‌قەڵا هێرشیان كردوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییانی كورد و بە بیانووی كۆ كردنەوەی ماهوارە، ماڵی هاووڵاتیانی كوردیان پشكنیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.