چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

رەنگ كردنی داری سەرشەقامەكان بە بیانووی جۆراوجۆر لە “سنە”

كۆماری ئیسلامی بە بیانووگەلێكی جۆراوجۆر دەستی داوەتە رەنگ كردنی داری سەر شەقامەكان و نێو بلوارەكان لە شاری “سنە”.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “سنە” بە بیانووگەلێكی جۆراوجۆر وەكوو “سەرما بردوویی و كرمۆڵ بوون و …” دەستیانداوەتە رەنگ كردنی داری سەرشەقامەكان و بلوارەكان لەو شارەدا. بۆ ئەو مەبەستانە دەتوانێ لە رێگاگەلێكی دیكەی وەكوو گەرم داپۆشینی دارەكان و سەمپاشی كەڵك وەربگیردرێت، بەڵام رێگایەكی زیانبەخش و مەترسیدار گیراوەتە پێش.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ئەو رەنگەی بۆ رەنگ كردنی دارەكانی سەر شەقام كەڵكی لێ وەردەگیردرێت خۆی مەوادی شیمیایی پێوەیە و لە هەڵمژینی دیۆكسیدی كەربۆن لە رێگای رەوزەنەی سەر لاشەی دارەكان و پاشان گۆڕینی ئەو دیۆكسیدی كەربۆنە بە ئۆكسیژن دەگرێت و بەو چەشنە ژینگە و سروشتی شارەكە و هەروەها تەندروستی هاوڵاتیان لە وەرگرتنی ئۆكسیژن و هەوای خاوێن بێ بەری دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.