چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی خوێندكارانی زانكۆی “ماكۆ”

كۆمەڵێ لە خوێندكارانی زانكۆی شاری “ماكۆ” لە ناڕەزایی بە گرانبوونی ژەمە خۆراك و باقی خواردنەكانی دیكەی نێو زانكۆ دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، سەرلە  بەیانی ئەمڕۆ هەینی 21ی مانگی سەرماوەز، خوێندكارانی زانكۆی شاری “ماكۆ” لە ناڕەزایی بە گرانبوونی نرخی ژەمە خۆراك و باقی خواردنەكانی نێو ئەو زانكۆیە، كۆبوونەوە و خوازیاری ئەوە بوون، كە نرخی خۆراكی زانكۆ كەم بكرێتەوە و ئەم دۆخە لە بواری ئابوورییەوە گوشار دەخاتە سەر خوێندكاران.

لە بەرامبەردا، كاربەدەستان و بەتایبەت حەراسەتی نێو زانكۆ، هەڕەشەیان لە خوێندكاران كردووە، كە ئەگەر كۆتایی بە ناڕەزایی كۆبوونەوەكانیان نەهێنن، لە خوێندن بێبەش دەكرێن، بەڵام خوێندكاران بە بێ گوێدان بەم هەڕەشە و گوڕەشانە پێداگرییان لەسەر درێژەدان بە خوێندن كردووە و رایانگەیاندووە، كە تا كاتی هاتنە دی خواست و داواكارییەكانیان بەردەوام دەبن لەسەر مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین.

شایانی باسە، لە نێو زانكۆكانی ئێران بە پارە خۆراك دەدرێتە خوێندكاران و ئەمەش وێڕای وەرگرتنی شەهریە، تێچووی كڕینی كتێب و باقی كەرەستەكانی دیكەی خوێندن، گوشارێكی یەكجار زۆر دەخاتە سەر خوێندكاران و زۆر جار وایان لێ دەكات، كە خوێندكاران مەجبوور دەكات لە تەنیشت درێژەدان بەخوێندن لە دەرەوەی زانكۆ كار بكەن و ئەمەش خەسار بە ئاستی خوێندنەكەیان دەگەینێ.

ئەمە لەحاڵێكدایە، كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ئوروپایی دەوڵەت بۆ هاندانی زۆرتری لاوان بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن، ئاسانكاریی بۆ خوێندكاران دەكات و زۆر جاریش لە ماوەی خوێندندا بڕە پارەیەك بۆ خوێندكاران دابین دەكات، تا بیریان لای چۆنیەتی دابینكردنی پارەی خوێندنەوە نەبێت و ئەمەش كاریگەریی پۆزۆتیڤ لەسەر هاندان و درێژەدان بە خوێندنی ئەو خوێندكارانە دادەنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.