دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

دەستگیر كردنی 34 هاوڵاتیی كورد لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە

هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە شاری مەریوان هاووڵاتییەكی كوردیان دەستگیر كرد و بۆ شوێنێكی نادیار رایانگواستووەتەوە.

لەم رۆژانەی دواییدا چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندی “دەری” سەر بە بەشی ناوەندیی شاری “مەریوان” بە ناوی “حەسەن ئەحمەدی” دەستگیر كرد.

حەسەن ئەحمەدی دوای دەستبەسەركرانی لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا ئێستاش هیچ پەیوەندییەكی بە بنەماڵەكەیەوە نەگرتووە.

حەسەن ئەحمەدی خەڵكی گوندی “دەری” پێشتریش دوو جار لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرابوو.

هەروەها رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، “رێبوار كامرانی پوور” خوێندكاری كوردی خەڵكی مەریوان و لە چالاكانی كرێكاریی و لە خوێندكارانی پێشووی زانستگای پەیامی نووری سـنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیلامیەوە لە سـنە بانگهێشت و دەستگیر كرابوو.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا ٣٤ هاووڵاتی كورد لە شارە جیاجیاكانی كوردستان، لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراون و هەتا ئێستا چارەنووسی هەندێكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.