زیاتر له 25% ی خەڵكی ئێران لە نێو “كەلاوە”دا دەژین

لە هەر چوار كەسی ئێرانی یەك كەسیان لە نێو “كەلاوە”دا دەژین و ئەمەش بەو مانایە كە 25% ی خەڵكی ئێران لە نێو “كەلاوە”دا ژیانیان تێپەڕ دەكەن.

بە پێی راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی جیهانیی بەرنامەی گەشەی مرۆیی (بەرنامەی كردەوە)، لە هەر چوار هاوڵاتیی ئێران یان بە واتایەكی دیكە 25%ی خەڵكی ئێران لە نێو “كەلاوە”دا دەژین و بە بەراوەرد لەگەڵ وتەكانی وەزیری ئابووریی كۆماری ئیسلامی باسی لەوە كردبوو، كە 31%ی خەڵكی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، هاوتایی هەیە.

ئەم راپۆرتەی رێكخراوی جیهانیی بەرنامەی گەشەیی مرۆیی، كە تایبەت بە ساڵی 2014ی زایینیە، 25.1%ی خەڵكی ئێران لە نێو “كەلاوە” و بە بێ هەبوونی سەرپەنایەكی مرۆیی ژیان تێپەڕ دەكەن.

بە پێی ئەم ئاكامەكانی ئەو راپۆرتە، لە كۆی 77 میلیۆن هاوڵاتیی دانیشتووی ئێران نزیك بە 20 میلیۆن كەس لە نێو “كەلاوە”دا دەژین و لە دۆخێكی زۆر نالەباری ئابووریی، خۆراك و بێهداشتدا ژیان تێپەڕ دەكەن و ئەمەش كاریگەریی خراپ لەسەر داهاتووی تەندروستی منداڵەكانی ئەو بنەماڵانە دادەنێ، كە دۆخێكی لەو چەشنەیان هەیە.

شایانی باسە، ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی یەكێك لە دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیهان دێتە ژەمار لە رووی هەبوونی سەرچاوە و كانزای ژێر زەوینی، بەڵام هەبوونی ئەو هەمووە سروەت و سامانە هیچ قازانجێكی بۆ خەڵك نیە و ئاماری هەژاری لەو وڵاتە رۆژ لە دوای رۆژ لە هەڵكشاندایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.