چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كڕینی ماوەی سەربازیی بە دەیان میلیۆن تمەن

ئەو كەسانەی كە دەبێ سەربازی بكەن، بە لانیكەمی ٢٧ ساڵ تەمەن و بە لانی زۆری ٥٠ ساڵ تەمەنەوە دەتوانن سەربازییەكەیان بە پارە بكڕنەوە.

لە كاتێكدا كڕینەوەی سەربازی لە پلانی بودجەی سالی ١٣٩٤دا گونجێندرابوو، رۆژی رابردوو لەلایەن یەكێك لە جێگرانی بەرپرسی ستادی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامییەوە بە فەرمی راگەیەندرا و ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ كرینەوەی سەربازی دیاریی كردووە، لە نێوان ٢٠ هەتا ٥٠ میلوێن لە جیاوازیدایە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە كاتێكدایە، كە هێندێك لە بەرپرسانی نیزامی لە ستادی گشتیی هێزە چەكدارەكاندا، كڕینەوەی سەربازییان بە “هەڵاواردن” لە قەڵەم داوەو دژایەتیشیان لەگەڵدا كردووە و ئێستاكە ناوی ١ ملوێن و ٥٠٠ كەسی “غایب”، لە سیستەمی سەربازیی ئیجباری هێزە ئینتزامییەكاندا تۆمار كراوە.

بەپێی گەڵاڵەی بودجەی ساڵی ٩٤، داهاتی كڕینەوەی سەربازی تەرخانی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگریی هێزە چەكدارەكان دەكرێ و بە گوتەی ئەحمەد تەوەكولی نوێنەری مەجلیسی نۆیەم، دەوڵەت دەتوانێ ٤٥ هەزار ملیارد تمەن لە رێگەی “ئەم گەڵاڵەیەوە داهاتی هەبێت.

ئەو كەسانەی كە زیاتر لە ٨ ساڵ لەچوونە سەربازییەكەیان درەنگ كەوتووە، ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ كڕینەوەی سەربازی دەبێ بیدەن، بەپێی لەناوخۆ بوون یان لە دەرەوەی وڵات بوون و هەروەها ئەو بڕوانامەیەی كە هەیانە، دیاری دەكرێت.

بەگوتەی جێگری بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە مرۆییەكانی ستادی گشتیی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، ئەو گەڵاڵەیە پاش ئەویە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە ئامادە كراو لەلایەن ستادی گشتییەوە پەسند كرا، لەلایەن هەیئەتی وەزیرانەوە دەبێتە بڕیارنامە و دەبێ جێبەجێ بكرێت.

مووسا كەماڵی لە لێدوانێكدا بۆ میدیا حكوومەتییەكانی ئێران، رایگەیاندووە: ئەو یاسایە بۆ ساڵی ٩٤ دەبێ و لە ساڵی داهاتوویدا وەكوو جێبەجێ دەكرێت.

بەم پێیە، كەسانی غایب بە ناچاری دەبێ جەریمەیەكی قورسی ٢٠ هەتا ٥٠ ملوین تمەنی بخەنە حیسابی دەوڵەتەوە.

پێشتر بەهۆی ئەو گەڵاڵەیەوەو لە ساڵانی ٧٨ هەتا ٧٩ی هەتاویدا، ٣٦٠ هەزار كەس سەربازیی خۆیان كڕییەوە.

لە ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوییەوە، كە چوونە سەربازی لە وڵاتی ئیراندا بۆتە ئیجباری، ئەمە دووەمین جارە كە سەربازی لەبری بڕە پارەیەك دەكڕدرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.