هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

مانگرتن لە خواردنی پارێزەرێكی ناوداری کورد

پارێزەرێكی ناوداری كورد لە زیندانی ناوەندیی “ورمێ” (دەریا) دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، “مەسعود شەمس نژاد” پارێزەری ناوداری كورد، كە رێكەوتی 27ی رەزبەری ئەمساڵ پاش بانگهێشت كردن بۆ زیندان بە مەبەستی تێپەڕاندنی 4 مانگ زیندان، رەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ كرا. بەڵام ئەو زیندانیە لەجیاتی ئەوەیكە بگواسترێتەوە بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی، براوەتە بەندی زیندانانی مەترسیدار و لە ناڕەزایی بە هۆی بەدوادانەچوونی پزیشكی و نەدانی مەرەخەسی لە لایەن دادستان بە ناوبراو، لە رێكەوتی سێشەممە 18ی مانگی سەرماوەز دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ئەو پارێزەرە كوردە، مامۆستای پێشووی زانكۆی ئازاد و پەیام نوور بوو، كە ئەركی پارێزەریی زیندانیانی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام لەوانە “حەبیب گوڵپەریپور، عەلی ئەفشاری و رزگار ئەفشاری لە ئەستۆدا بوو، رێكەوتی 19ی مانگی گوڵانی ساڵی 1392ی هەتاویی بە تۆمەتی ئەندامیەت لە یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی دەستگیر و گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و پاش ماوەیەكش گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ و مانگی جۆزەردانی هەر ئەو ساڵە بە دانانی بارمتەی یەك میلیارد تمەنی بە شێوەی كاتیی لە زیندان ئازاد كرا.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.