سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

زیاتر لە 100 كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە “داعش”ەوه پەیوەست بوون

دەنگۆی ئەوە هەیە كە زیاتر لە 100 كەس لە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تاقمە چەكدارەكانی داعشەوە پەیوەست بوون.

بە پێی راپۆرتێكی كاناڵی رووداو، لە زاری چالاكێكی مەدەنی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی “موختار هوشمەند” تا ئێستا 100 كەس لەو بەشەی كوردستان بە ریزی چەكدارانی داعشەوە پەیوەست بوون.

هوشمەند وتووشیەتی، زۆربەی ئەو كەسانەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان رۆیشتوونەتە نێو داعش خەڵكی شارەكانی “جوانڕۆ و سەلاسی باوەجان” لە پارێزگای كرماشان بوون و تا ئێستا 15 كەس لەوانەی لە رۆژهەڵاتەوە بە داعش پەیوەست بوون كوژراون.

ئەو چالاكە مەدەنیە هەروەها وتوویەتی، لە ماوەی 2 مانگی رابردوو 23 كەس كە 20 كەسیان تایبەت بە یەك مانگی رابردوو بوون و لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا 10 كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە داعش پەیوەست بوون، كە 2 كەسیان ژن بوون و لەو رێژەیەش 3 كەسیان كوژراون. ئەمەش لەحالێكدایە كە پاش هێرشە ئاسمانیەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر داعش، رۆیشتنی كوردانی رۆژهەڵات بۆ نێو ریزەكانی ئەو تاقمە چەكدارە پەرەی سەندووە.

تا ئێستا لە شارەكانی “مەهاباد، بۆكان، سەقز، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و سەرپۆل زەهاو” بە ریزەكانی داعشەوە پەیوەست بوون.

جێگای وەبیرهێنانەوە، سەرهەڵدانی رەوتە توندڕەوە ئیسلامیەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان پەرەی سەندووە و بە پێی ئەو زانیاریانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، چەند شەو پێش ئێستا ژمارەیەك ئیسلامی توندڕەوی لایەنگری داعش لە گەڕەكی “غەفور” لە شاری “سنە” هێرشیان كردووەتە سەر ژمارەیەك لاو بە تۆمەتی ئەوەیكە ئێوە سەرقاڵی فرۆشتنی “مەشروبی ئەلكولین” و ئەوە دژی بنەماكانی ئیسلام و خودایە و بەو بۆنەوە بە شمشێر لە 2 كەس لەو لاوانەیان داوە و بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە كردوون.
ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پاش سەرهەڵدانی گرووپی داعش زۆربەی چەكدارانی كوردی نێو ریزەكانی گرووپی ئەلقاعێدە بە داعشەوە پەیوەست بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.