پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەستنیشان كردنی “قاسم سلێمانی” وەكوو نوێنەری تێرۆر لە ناوچەكەدا

چالاكیی نیزامیی كۆماری ئیسلامی لە عێراق و سووریە، دژكردەوەی بە وتەكانی وەزیری دەرەوەی كانادای دایەوە.

وەزیری دەرەوەی كانادا لە كۆبوونەوەی ئەمنەیتیی (مەنامە) لە وڵاتی بەحرەین، رایگەیاند: فەرماندەی تەمەن ٥٧ ساڵەی سپای قودس وەكوو پاڵەوانی شەڕ لەگەڵ داعش پیشان ئەدرێت، كە سەرقاڵی رێكخستنی چەكدارە شیعەكانە و هاوكات وەكوو “نوێنەری تیرۆر لە ناوچەكەدا” لە قەڵەمی داوە.

ئەو بەرپرسە پلەبەرزەی دەوڵەتی كانادا لە قسەكانی خۆیدا، وتی: هیوادارین كە وڵاتی ئێران لە دەستی داعش لە عێراق رزگاریی بێت و هەروەها هیواداریشین كە بتوانین لە ئێران و سووریە رزگاریمان بیت و وتیشی: مەبەستی بەشداریی ئاشكرای نیزامی سپای قودس لە عێراق و سووریە، دەستێوەردان لە كاروباری ئەو وڵاتەدا بووە.

هەتا ئێستا لێپرسراوانی ئەمنییەتی و نیزامیی كۆماری ئیسلامی هیچ هەڵوێستیكیان بەرامبەر بە وتەكانی وەزیری دەرەوەی كانادا نەبووە، بەڵام حوسێن مووسەویان، دانوستانكاری پێشووی كۆماری ئیسلامی لە نووسراوەیەكدا پشتیوانی و داكۆكیی لە قاسم سلێمانی كردووە.

سپای قودس، لقی تایبەتی سوپای پاسداران بۆ وڵاتانی دەرەوەیە، كە بە گرینگترین ئامرازی دەستێوەردانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كاروباری ناوچەكەدا دادەندرێت، كە بە مەبەستی نائارام كردنی ناوچەكە لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دامەزراوە.

هەروەها لەو دانیشتنەی مەنامەدا، كە هەموو ساڵێك سەبارەت بە ئەمنیەتی ناوچە بەڕێوەدەچێت، وەزیری بەرگریی فەڕانسەش هوشداری دایە كۆماری ئیسلامی ئێران و بە هەڕەشەیەكی جیددی بۆسەر ئەمنیەتی جیهانی لەقەڵەم دا.

ژان ئەیۆ لودریان، رۆژی شەممە 15ی مانگی سەرماوەز لەو دانشتنەدا رایگەیاند: ئەگەر بەشداریی كۆماری ئیسلامی لە شەڕی دژی داعشدا بە نرخی لەبەرچاو نەگرتنی دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی كۆمەڵكوژ تەواو بیت، لە خۆیدا هەڵەیەكی گەورەیە.

ماوەیەك پێش ئیستا پنتاگۆن جەختی لەوە كردبوویەوە، كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران چەند خاڵێكی سەربازییان لە رۆژهەڵاتی عێراق بۆردومان كردووە و كۆماری ئیسلامیش ئەو ئیدعایە پشتڕاست كردبووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.