چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

رۆژی خوێندكار لە كوردستان بە پەراوێزخستن و پێشگرتن لە خوێندكاران بەڕێوەچوو

بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵی رێوڕەسمی 16ی سەرماوەز ناسراو بە رۆژی خوێندكار لە ئێران، لە لایەن بەرپرسانی ئەمنیەتی و سیاسی حكومەتەوە لە زانكۆەكانی كوردستان بەڕێوەچوو و خوێندكاران هیچ دەورو رۆڵێكیان تێیدا نەبوو و بە تەواوەتی پەراوێز خرابوون.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی رۆژ، ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی مانگی سەرماوەز بەرامبەر بە رۆژی خوێندكار ە ئێران، رێوڕەسمی رۆژی خوێندكار لە ژێر چاودێری توندی نوێنەرانی ئەنجومەنە ئسلامیەكان و بەسیجی خوێندكاری لە زانكۆی رازیی كرماشان بەڕێوەچوو، كە سەرۆكی زانكۆ و سەرۆكی گشتیی حراسەتی ئەو زانكۆیە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێوڕەسمە پێشیان بە رێزگرتنی خوێندكاران لە رۆژی تایبەت بە خۆیان بوون.
لە لایەكی دیكەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە پارێزگای سنە بەڕێوەبەری گشتیی حەراسەتی ئەو زانكۆی كوردستان لە شاری سنە هاوڕێ لەگەڵ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات بە بانگكردنی چالاكانی خوێندكاریی لێپێچینەوەیان لێ كردوون و سەبارەت بە ئەگەری بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی رۆژی خوێندكار هوشداریان داوەتە ئەو چالاكانە.

دەوترێ سەرۆكی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی ئیدارەی حراسەت وێڕای هوشدار بە خوێندكاران سەبارەت بە چالاكی سیاسی لە زانكۆ، بە راشكاوی رایانگەیاندووە، كە هەموو چالاكیەكانی خوێندكارانیان بە وردی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.

هەر بەم هۆیەوە رێوڕەمس رۆژی خوێندكار لە زانكۆكانی پارێزگای سنە و بەتایبەت لە زانكۆی كوردستان لە ژێر گوشاری كەشێكی قورسدا بەڕێوە چوو و تەنیا كاربەدەستانی سیاسی و ئەمنیەتی حكومەت وتاریان دا.

پارێزگاری سنە لە وتاردانەكەی لە زانكۆی كوردستان جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە زانكۆ كلوپ و باشگای سیاسی نیە و خوێندكاران بە پێشكەش كردنی ئیدە بە كاربەدەستان و بەڕێوەبەران دەتوانن لە چارەسەر كردنی كێشەكان هەوڵ بدەن و لەو رێگایەوە كامەرانی كەلتووری و كۆمەڵایەتی زانكۆ بپارێزن.

هەروەها جێگری سیاسی_ئەمنیەتی پارێزگاری سنەش لەو رێوڕەسمەدا باسی لە دوژمن شناسی، ناسینەوەی پیلانەكان و هەڕەشەی دوژمان كردووە و باسی لەوە كردووە، كە دەبێ خوێندكاران ئەو بابەتانە لەسەرچاو بگرن.

شایانی باسە، زۆربەی هەرە زۆری خوێندكاران لە سەرانسەر ئێران و بەتایبەت لە كوردستان خوازیاری بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی سەربەخۆی خوێندكارین و بەو بۆنەوە زۆرجار كێشە و ئاڵۆزیی لە نێوان خوێندكاران كاربەدەستانی حكومەت لە نێو زانكۆكاندا دەبنەوە و زۆرێك لە خوێندكاران ئەستێرەدار و دەر دەكرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.