دایكە بریتانیاییە ناڕازیەكان لە سەر شەقام شیر دەدەنە كۆرپەكانیان

ژمارەیەك دایكی خەڵكی وڵاتی بریتانیا لە ناڕەزایی بە هەڵسوكەوتی نەشیاوی فریاگوزارانی هۆتێلێك لوكس لە شاری لەندەن، لە بەرامبەر ئەو هۆتێلە و لە سەر شەقام دەستیان كردە شیردان بە كۆربەكانیان و ئێستاكە باسێكی گەرم و گوڕ لە بەریتانیان سەبارەت بە هەڵوێستی ئەو دایكانە، هەڵگیرساوە.

ئەم ناڕەزاییە لە كاتێكدا سەریهەڵدا، كە یەكێك لە فریاگوزارەكانی هوتێلێك لە شاری لەندەن پایتەختی بریتانیا كاتێ دەبینێ دایكێك شیر دەداتە كۆرپەكەی و مەمكیشی لە دەرەوەیە، پارچەیەكی سپی گەورەیان دابووە سەر ئەو دایەكەدا و ئەوەش ناڕەزایی ژمارەیەك لە ژنانی ئەو وڵاتەی هەڵخڕاند.

بە پێی یاسایەك كە لە ساڵی 2010ی زایینی لە بریتانیا پەسەند كرا، هەڵاواردن بەرامبەر ئەو دایكانەی كە شیر دەدەنە كۆرپەكانیان، دژی یاسایە. كاربەدەستانی ئەو هۆتێلە وتوویانە: ئەوان بە پێی سروشتی خۆیان ناڕەزاییەكیان بەرامبەر بە شیردانی دایكان بە كۆرپەكانیان نیە، بەڵام داوا لە میوانەكانیان دەكەن تا بە چەشنێ شیر نەدەنە منداڵەكانیان و سەرنجی كەسانی دیكە رانەكێشێ.

لە ئاكامی ئەو كردەوەیەدا نزیك بە 15 دانە لە دایكانی شاری لەندەن رۆژی شەممە 15ی مانگی سەرماوەز لە ئەو بەری شەقامی بەرامبەر بە هۆتێلەكە كۆبوونەوە و دەستیان كرد بە شیردان بە كۆرپەكانیان.

ئێستاكە هەڵوێستی ئەو دایكانە لە بیروڕای گشتی بریتانیا بووەتە هۆی هەڵخڕاندنی هەندێ قسە و باس و لە هەمان كاتدا دەیوید كامێرۆن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا، یەكێك لە لایەنگرانی شیردانی دایكان بە منداڵەكانیان لە شوێنی گشتیدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.