چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

بانگكردنی چالاكێكی كورد بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمی زیندان

چالاكێكی سیاسی كورد بە مەبەستی تێپەڕاندنی 4 مانگ حوكمی زیندانی بەسەردا سەپاو بانگكرایە زیندانی شاری “قوروە”.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، یەزدان حسێن پەناهی، چالاكی مەدەنی پێشتر لە لایەن لقی یەكی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیە نەیارەكانی حكومەت بە یەك ساڵ زیندان مەحكوم كرابوو و ئێستا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو حوكمە، بانگكراوەتە زیندانی شاری “قوروە”.

ناوبراو رایگەیاندووە، كە بەرامبەر بەو حوكمە لە لای دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای “سنە” ناڕەزایی دەربڕیبوو و دواتر ئەو حوكمە بۆ 4 مانگ زیندان كەمكرایەوە.

یەزدان حسێن پەناهی لاوێكی تەمەن 23 ساڵی خەڵكی ئاوایی “قروچیا” سەر بە شاری “دێهگولانە” و سەرەتای مانگی بەهاری ئەمساڵ لە لایەن مەئمورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر و نزیك بە 2 مانگ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگیرا.

ئەو چالاكە كوردە لە 8ی مانگی جۆزەردانی سەمساڵ، پاش گواستنەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی كاتی ئازادكرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.