پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دەركەوتنی گەندەڵیی ئابووریی 12 هەزار میلیارد تمەنی

وەزیری كاروباری ئابووریی و دارایی كۆماری ئیسلامی، رۆژی شتەممە 15ی مانگی سەرماوەز باسی لە ئاشكرابوونی 12 هەزار میلیاردتمەنی، كردووە و دەشڵێ ئەنجامدەرانی ئەو گەندەڵیەش دەستگیر كراون.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی حكومەتیی ئیسنا، عەلی تەیب نیا كە لە دانیشتنی دوبارەی شێوازی چاودێریی وەزارەتی ئابووریی بۆ پێشگرتن لە گەندەڵی ماڵی كردبوو، رایگەیاندووە، كە ئەو گەندەڵیە زەبەلاحە لە رێگای بانكیەوە ئەنجام دراوە و لە ماوەی 2 ساڵدا، گەندەَیەكی 12 هەزار میلیارد تمەنی روویداوە و لە رێگای چەكی بانكیەوە ئەنجام دراوە.

ناوبراو ئیدعای كردووە، كە ئەو پارەیە گەڕێنداوەتەوە بۆ سەر جێگای خۆیان و سەرپێچیكارانیش دەستگیر كراون.

هاوكات محمد پاریزی جێگری كاروباری بانك و بیمەی وەزارەتی ئابووریی كۆماری ئیسلامی، باسی لە دۆزینەوەی گەندەڵیی لە “شیركەتێكی كاغەزی” لە لایەن رێكخراوی ماڵیاتەوە كردووە و هەروەها ئیدعای كردووە، كە بكەرانی ئەوكردەوەیە دەستگیر و راپێچی زیندان كراون.

شایانی باسە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هەزاران میلیارد گەندەڵی ئابووریی لە ئێران ئاشكرا كراوە، كە پێش ئەم گەندەڵیە 12 هەزار میلیاردیە گەندەڵی 3 هەزار میلیارد تمەنی بوو. هەروەها بابەك زەنجانی میلیاردێری سەر بە كۆماری ئیسلامی، كە بە وتەی خۆی خاوەندی 70 شیركەت و دەیان میلیارد دولار سەرمایە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندایە، ساڵی رابردوو بە تاوانی گەندەڵی ماڵی دەستگیر و راپێچی زیندان كرا.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە ساڵی 2014ی زایینی لە نێو 175 وڵاتی جیهان لە بواری گەندەڵی پلەی 136ی هەیە و هێشتاكە وەكوو یەكێك لە گەندەڵترین وڵاتانی جیهان دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.