سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

گیانلەدەستدانی كرێكارێك و نەدانی حەقدەستی كرێكارانی شارەدایی”نەغەدە”

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا كرێكارێكی كارخانەی قەندی “ورمێ” لە كاتی كاردا گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی پەیام، چەند رۆژ لەوەپێش كرێكارێكی كارخانەی قەندی “ورمێ” كە لە بەشی ئاسیاو كردنی چەوەندەر كاری دەكرد، بە هۆی نەبوونی ئیمكاناتی ئیمەنی شوێنی كار كەوتۆتە نێو ئاسیاوەكە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە، كە كرێكارانی خزمەتگوزاریی شاریی شارەداریی “نەغەدە” ماوەی سێ مانگە حەقدەستیان پێنەدراوە.

پەیمانكاری بەشی خزمەتگوزاریی شاریی شاری “نەغەدە” گوشارێكی زۆری خستۆتە سەر كرێكارانی ئەم بەشە و نە تەنیا ماف و حەقدەستی سێ مانگی كرێكارانی ئەم بەشە پێیان نەدراوە، بەڵكوو بیمەكانیشیان بە شێوەی كاتی و بۆ ماوەی ١٥ یان ٢٠ رۆژە تازە دەكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.