كچە قوتابیەكانی “شیناوێ” هێشتاكە لە مافەكانیان بێ بەرین

رێكەوتی ١٥ی سەرماوەزی ئەمساڵ و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢ ساڵ بەسەر رووداوی ئاگر كەوتنەوەی قوتابخانەی شیناوێدا، هەتا ئیستا ئەو كچە قوتابییانەی كە لەو رووداوەدا بوونە قوربانی، قەرەبوویان بۆ نەكراوەتەوە.

لە كاتێكدا بڕیار بوو لە حەفتەی رابردوودا دیەی كامڵی كچانی شیناوێ بدرێ، ئەو بریارە سەری نەگرت.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا،كچە قوتابیانی گوندی شیناوێ لە ئەمساڵدا و بۆ وەرگرتنی دیەكانیان سێ جار لەبەردەم دەفتەری سەركۆماریی حكوومەتی ئیسلامی لە شەقامی پاستۆری تاران مانیان گرت.

دوو حەفتە پێش ئێستا، پارێزەرانی ئەو كچە قوتابییانە لەگەڵ پارێزگاری ورمێ كۆبوونەوە، كە بریار بوو لە رۆژانی حەفتەی رابردوودا دیەكانیان پێ بدرێ، بەڵام بە وتەی موراد مەعرووفی باوكی ئەسرین مەعرووفی، یەكێك لە كچە قوتابیانی شیناوێ، بڕیاری دانی دیەیەكە هەڵوەشێندرایەوە.

عوسمان موزەیەن پارێزەری دۆسیەی كچە قوتابیانی شیناوی، رایگەیاندووە؛ سارینا رەسووڵزادەو سەیران یەگانە كەلە رووداوی شیناوێدا گیانیان لەدەست داوە بنەماڵەكانیان تەنیا نیوەی دیەكەیان پێدراوە. هۆكاری نیوە كردنی دیەی ئەو كچە قوتابیانەی شیناوێ وتیشی: لە یاسای حكوومەتی ئیسلامیی ئیراندا ئەگەر كچێك دیەی بەر بكەوێ لەگەڵ كوڕ بەرابەرە، بەڵام ئەگەر دیەكە یەك لەسەر سێ (پلپ) زیاتر بوو، دیەكەی نیوە دەبێ، واتە ئەگەر دیەی كچێك بووە لەسەدا ٣٤، تەنیا لەسەدا ١٧ی دیەكەی پێ ئەدرێت.

ناوبراو كە هاوڕێ لەگەڵ حوسێن ئەحمەدی نیاز، دۆسیەی ئەو كچە قوتابیانەی بە ئەستۆ گرتووە، باسی لەوەش كردووە؛ ١٥ كەس لە كچە قوتابیانی شیناوێ دیەكانیان لە یەك لەسەر سێ زیاترە،بەڵام بەداخەوە ساڵی رابردوو ٧ بنەماڵەی كچە قوتابیانی شیناوێ، بە نیوەی دیەكەیان رازی بوون و دیەكانیان وەرگرت.

بە وتەی موزەیەن، شیركەتی بیمەش بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا هەیەتی، هەتا ١٥٠ ملوێن تمەن دیەی قوتابیانی ئەدات، بەڵام ئەوە لە كاتێكدایە كە دیەی ئەو كچە قوتابییانە لە ١٥٠ ملوێن تمەن زۆر زیاترە.

كچانی شیناوێ، رێكەوتی ١٠ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ و پاش سێ جار مانگرتنی لەبەردەم دەفتەری سەركۆماریی حكوومەتی ئیسلامی، لە دانیشتنێكدا هاوبەشی خۆیان و پارێزەرانی دۆسییەكانیان لەگەڵ جێگری بەرپرسی پلاندانان و چاوەدێریی حكوومەتی ئیسلامی، بەڵێنیی قەرەبووكردنەوە و پێدانی دیەی كامڵییان پێدرا، بەڵام سەرەڕای چەندین جار بەلێنیی بەرپرسانی حكوومەتی، هەتا ئێستا دیەی ئەو كچانە نەدراوە.

رێكەوتی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، ٣٧ كچە قوتابیی قوتابخانەی پۆلی چواری سەرەتایی گوندی شیناوێی پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی سۆبەی نەوتیی پۆلەكەیان تووشی سووتان بوون و دواتریش ٢ كەسیان بەهۆی قووڵیی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەست دا.

كچە قوتابیانی شیناوێ، سەرەڕای قەرەبوو نەكرانەوەی خەسارەتی گیانی و ماڵییان و هەروەها خراپ بوونی بارودۆخی جەستەییان، هەتا چەند رۆژ پێش ئێستا لە (نمازخانە)ی قوتابخانەكەیان وانەیان پێ دەگوترایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.