چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئێران شەشەمین وڵاتی خراپی جیهان بۆ ژنان دێتە هەژمار

ئێران بە هۆی پێشێلكاریی مافی ژنان و بارودۆخی نالەباری ژنان، لە نێوان وڵاتانی جیهاندا لە پلەی شەشەم جێگیر بووە.

بەپێی راپۆرتی فرۆمی جیهانیی ئابووری، ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە نێوان وڵاتانی جیهاندا لە بواری بارودۆخی نالەباری ژنان و مافی ژنان، لە نێوان” ٦ وڵاتی نالەباری جیهان” دایە.

وڵاتانی جیهان بەپێی بارودۆخی ژنان هەڵسەنگاندووە و لەم هەڵسەنگاندنەدا، كۆمەڵێك پێوەر وەك هەلی كاری یەكسان، دەستپێڕاگەیشتن بە تەندروستی و بیمە، دەستپێڕاگەیشین بە خوێندن و تاوتوێكردن و هەروەها بەشداریی سیاسی لەبەرچاو گیراون.

بەپێی ئەو راپۆرتە بۆ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی وڵاتانی یەمەن، پاكستان، چاد، سووریە، مالی و ئێران بە ریز نالەبارترین وڵاتانی جیهان بۆ ژنان دێنە ئەژمار.

تێڕوانینی ئیدئۆلۆژیك و ئایینی لەلایەن كۆماری ئیسلامیەوە بووەتە هۆی كەلێنێكی گەورەی رەگەزیی مەبەستدار و واتادار لە نێوان ژنان و پیاوان لە ئێراندا.

لە ئاخرین پلەبەندی كۆبوونەوەی جیهانیی ئابووری، ئێران لە نێوان ١٤٢ وڵاتی جیهاندا لە بواری كەلێنی رەگەزییەوە لە پلەی ١٣٧دا جێی گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.